Accessibility links

دکتۆر مه‌حمود عوسـمان: ئێران ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ نیـیه‌ که‌ کۆنفرانس بۆ نه‌هێشـتنی تێرۆر سـازبکات

  • Haider Karim

دکتۆر مه‌حمود عوسـمان

دکتۆر مه‌حمود عوسـمان

ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران کۆنفرانسێـکی دوو ڕۆژی سه‌باره‌ت به‌ نه‌هێشـتنی تێرۆر ده‌سـتیپـێـکرد و تیایدا ژماره‌یه‌ک له‌ سه‌رۆک و به‌رپـرسـانی چه‌ندین وڵات به‌شـداریان کرد.

له‌و باره‌یه‌وه‌ دکتۆر مه‌حمود عوسـمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت ئه‌و کۆنفرانسه‌ بانگه‌شه‌یه‌کی سـیاسیـیه‌ بۆ ئێران تاوه‌کو وه‌های نیشـان بدات ئه‌و وڵاتێـکی دژه‌ تێرۆره‌ و له‌ تێرۆره‌وه‌ دوره‌ و هه‌وڵی نه‌هێشـتنی ده‌دات، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا ئێران ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ نیـیه‌ که‌ بتوانێت کۆنفرانسی وه‌ها بـبه‌ستێت، چونکه‌ ئێران خۆی تێرۆر ده‌کات " تێرۆری ده‌وڵه‌ت". بۆ نمونه‌ دژی کورد له‌ هه‌ردوو دیوی سـنوور به‌ ئاشـکرا و به‌رده‌وامی، وه‌ له‌ هه‌مان کاتیشـدا دژی ئۆپـۆزسـیۆنی خۆی که‌ لێی کوشتوون و گرتوون، بۆیه‌ نه‌ ئێران و نه‌ تورکیا جێی بڕوا نین که‌وا ئه‌و جۆره‌ کۆنفرانسانه‌ به‌ڕێوه‌به‌رن.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 6:29 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG