Accessibility links

دکتۆر مه‌حمود سه‌باره‌ت به‌ پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق ده‌دوێت

  • Shayan Pasha

دکتۆر مه‌حمود عوسـمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق

دکتۆر مه‌حمود عوسـمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق

دوابه‌دوای ده‌سـتنیشـانکردنی نوری ئه‌لمالیکی به‌ سه‌رۆک وه‌زیری ڕاسپـێردراو بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق، ئایا هه‌تا ئێسـتا ڕوونبووه‌ته‌وه‌ کابینه‌ی حکومه‌ت چه‌ند وه‌زاره‌ت له‌خۆده‌گرێت؟

دکتۆر مه‌حمود عوسـمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شـایان پاشـا له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت نه‌خێر هه‌تا ئێسـتا ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه‌. ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌کان که‌متر بکرێته‌وه‌ ئه‌وا باشتره‌، چونکه‌ له‌ ئێسـتادا ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌کان زۆره‌ و نزیکه‌ی 37 وه‌زاره‌ته‌.

پاشـان دکتۆر مه‌حمود ده‌ڵێت هه‌تا ئێسـتا لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر میکانزمی دابه‌شـکردنی پـۆسته‌ وه‌زاریـیه‌کان ڕێـکنه‌که‌وتوون.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه‌‌‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:53 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG