Accessibility links

دکتۆر مه‌حمود عوسمان سه‌باره‌ت به‌ ده‌سـتێوه‌ردانی وڵاتان له‌ مه‌سه‌له‌ی پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق ده‌دوێت

  • Shayan Pasha

دکتۆر مه‌حمود عوسمان

دکتۆر مه‌حمود عوسمان

له‌و ده‌مه‌ی بلوکه‌ سه‌ره‌کیه‌ سیاسیـیه‌کانی‌ عێراق هه‌وڵه‌کانیان چڕتر کردۆته‌وه‌ بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی نۆی، عه‌ره‌بستانی سعودی بانگهێشتی ژماره‌یه‌ک له‌ کاربه‌ده‌سـتان و سیاسه‌تمه‌دارانی عێراقی کردووه‌، له‌وانه‌ سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان مه‌سعود بارزانی و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای عێراق عه‌مـمار ئه‌لحه‌کیم.

له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دکتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت ده‌ست تێوه‌ردان له‌ کاروباری ناوخۆی عێراق زۆرتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر ناکۆکی له‌ نێوان هێزه‌ سیاسیـیه‌کانی عێراقدا هه‌بێت، وه‌ له‌ ڕێـگه‌ی ئه‌و ناکۆکیـیانه‌وه‌ دێنه‌ ژووره‌وه‌ و ده‌سه‌ڵاتیان زیاتر ده‌بێت.

هاو‌کارمان شایان پاشا ئه‌م گفتوگۆیه‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر مه‌حمود عوسمان سازکرد، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:41 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG