Accessibility links

د. مه‌حمود عوسمان : مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هیچ په‌یوه‌ندی به‌ ئاسایشی عێراقه‌وه‌ نییه‌

  • Shayan Pasha

د. مه‌حمود عوسمان : مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هیچ په‌یوه‌ندی به‌ ئاسایشی عێراقه‌وه‌ نییه‌

د. مه‌حمود عوسمان : مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هیچ په‌یوه‌ندی به‌ ئاسایشی عێراقه‌وه‌ نییه‌

ماوه‌یه‌کی درێژه‌ ئه‌مه‌ریکا چاوه‌ڕوانی عێراق ده‌کات داوای لی بکات درێژه‌ به‌ ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق بده‌ن بۆ دوا مۆڵه‌تیان له‌ کۆتایی ساڵی 2011دا به‌ڵام حکومه‌تی عێراق هێشتا بڕیاری خۆی له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌داوه.

ئه‌دمیراڵ مایك مۆڵن سه‌رۆکی ستوونه‌ هاوبه‌شه‌کانی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌دا به‌ په‌یامنێرانی له‌ به‌غدا ڕاگه‌یاند تێ ده‌گات که‌ کۆسپی سیاسی له‌ به‌رده‌م ئه‌گه‌ری هه‌ر رێکه‌وتنێـکدا هه‌یه‌ به‌ڵام پێویسته‌ ڕێبه‌رانی عێراق به‌زووترین کات بڕیار بده‌ن.

د. مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ میانه‌ی گفتوگویه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شایان پاشا گوتی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق هه‌ر یه‌که‌یان ده‌یانه‌وێت موزایه‌ده‌ له‌سه‌ر ئه‌وی تریان بکات. ‌هیچ لایه‌کیان ناوێرێت به‌ ته‌نها بڵی من ده‌مه‌وێت هێزه‌کان بمێنـنه‌وه‌ ئه‌و وه‌خته‌ تاوانباری ده‌که‌ن که‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکایه‌. گه‌ر یه‌کێکیشیان بڵێت هێزه‌کان نه‌مێنێته‌وه‌ جگه‌ له‌ سه‌دریـیه‌کان ئه‌و وه‌خته‌ ده‌ڵێن مه‌یله‌و ئێرانه‌.

د. مه‌حمود عوسمان هه‌روه‌ها گوتی خواستی ئه‌مه‌ریکا بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له‌ عێراق په‌یوه‌ندی به‌ ئێرانه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتی به‌ره‌و زیادبوون ده‌ڕوات.

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 7:42 خوله‌که‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG