مه‌هین شوکروڵاپـور ڕۆژنامه‌نووس و چالاکی کاروباری ژنان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان سه‌ره‌خۆشی خۆی بۆ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و پـۆله گه‌نجه ڕاده‌گه‌یه‌نێت که یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوو له زیندانی ئه‌ڤین له تاران له سێداره‌دران.
پاشـان باس له شیرین عه‌له‌م هولوو ده‌کات و ده‌ڵێت به مقاوه‌مه‌تی و خۆڕاگری و له سێداره‌دانه‌که‌ی ته‌واوی سـنووره‌کانی کوردسـتان و ئێرانی به‌زاند و توانی بـبێته سـمبوڵی مقاوه‌مه‌ت.
سه‌باره‌ت به کاردانه‌وه‌ی ڕێـکخراوه‌کانی ژنان و ئافره‌تان له کوردسـتانی عێراق له به‌رامبه‌ر له سێداره‌دانه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی ئێران، ده‌ڵێت به داخه‌وه هیچ کار و چالاکیـیه‌کی وه‌هایان نه‌کردووه و ئه‌وه‌ی کرابێتیش زیاتر کورده‌کانی کوردسـتانی ئێران سـازیان کردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:43 خوله‌كه.