Accessibility links

وەزیری بەرگری ئەمەریکا گەشبینە بە پەیوەندییە سەربازییەکانی لەگەڵ میسر


وەزیری بەرگری ئەمەریکا جەیمس ماتیس وتی گەشبینە بە باشبوونی پەیوەندییە سەربازییەکانی لەگەڵ میسردا دوای گفتوگۆکانی لە قاهیرە لەگەڵ سەرۆکی میسر عەبدول فەتاح سیسی، ئەمەش دوای گرژییەک لە پەیوەندیەکانی میسر لەگەڵ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا باراک ئۆباما

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لەم مانگەدا هەوڵیدا پەیوەندییەکانی ئەمەریکا لەگەڵ میسردا باش بکاتەوە بە بانگهێشتکردنی سیسی بۆ کۆشکی سپی و بە ئاشکرا ڕایگەیاند پشتیوانی میسر دەکات لە شەڕی ئیسلامی توندڕەودا.

لە تەل ئەبیب ماتیس بە ڕۆژنامەنووسانی وت " قاهیرەم بەجێهێشت و متمانەی تەواوم هەیە لەو ڕێگەیەی کە هەمانە بۆ باشکردنی پەیوەندییە سەربازییەکانمان ."

کاربەدەستێکی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا وتی لە کۆبوونەوەکانی ماتیس لەگەڵ سیسی و وەزیری بەرگری میسر جەنەڕاڵ سدقی سوبحی گرنگیدراوە بە دروستکردنی متمانەیەک بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG