Accessibility links

کوردپور ده‌ڵێت ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌مێکه‌ ئاره‌زوی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن ئێران وجودی نه‌مێنێت

  • Motabar شێروانی

کوردپور ده‌ڵێت ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌مێکه‌ ئاره‌زوی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن ئێران وجودی نه‌مێنێت

کوردپور ده‌ڵێت ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌مێکه‌ ئاره‌زوی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن ئێران وجودی نه‌مێنێت

دوشه‌ممه‌، ئێران ڕایگه‌یاند له‌ دوو ته‌قینه‌وه‌ی جودادا له‌ تاران زانایه‌کی ناوکی ناودار کوژراوه‌ و یه‌کێـکی دیکه‌ برینداربووه‌. له‌م سـاڵانه‌ی دواییدا به‌لایه‌نی که‌م 2 زانای دیکه‌ی ناوکی کوژراون.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ خێرایی هێرشه‌که‌ی سه‌رزه‌نشت کرد و ئۆباڵه‌که‌ی خسته‌ ئه‌ستۆی سیخوڕانی سه‌ر به‌ موخابه‌راتی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریکا.

له‌سه‌ر پێشهاته‌یه‌کی تر، ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس سه‌دان هه‌زار نه‌هێنی گرنگی دیپـلۆماسی ئه‌مه‌ریکای بڵاوکردۆته‌وه‌، وه‌ ئه‌مه‌ریکاش لای خۆیه‌وه‌ ئه‌م کاره‌ی ناپه‌سند کردووه‌.

هه‌ردوو ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز و گاردیا‌نی به‌ریتانی له‌ نێو ئه‌و ڕۆژنامانه‌دا بوون که‌ پـێشـتر ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌یان بڵاوکردۆته‌وه‌ وه‌ک ده‌ڵێن له‌ هه‌ندێ نامه‌ تیایاندا هاتووه‌ شـا عه‌بدوڵای سعودیه‌ به‌رده‌وام دوای له‌ ئه‌مه‌ریکا کردووه‌ هێرش بکاته‌ سه‌ر ئێران تا به‌رنامه‌ ناوکیـیه‌که‌ی له‌ناوبه‌رێت وه‌" سه‌ری ماره‌که‌ بقرتێنێت."

سه‌باره‌ت به‌ۆ دوو بابه‌تانه‌‌، موعته‌به‌ر شێروانی گفت و گۆی سازداوه‌ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان مه‌سعود کوردپور که‌ ده‌ڵێت کاربه‌ده‌ستانی باڵای ئاسایش و داسه‌پانده‌نی یاسا به‌رپرسیاره‌ن له‌ پاراستنی ژیانی وڵاتیان و ناکرێت 'رژێمی سه‌هیۆنیستی(ئیسرائیل)" به‌رپرسیار بکرێت.

سه‌باره‌ت به‌ کاریگه‌ری بڵاوکرانه‌وه‌ی نه‌هێنی گرنگی دیپـلۆماسی ئه‌مه‌ریکا له‌ لایه‌ن ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس-وه‌ به‌تایبه‌تی له‌ پێوه‌ندی به‌ عه‌ره‌بستانی سعودی و ئێرانه‌وه‌، کوردپور ده‌ڵێت ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌مێکه‌ ئاره‌زوی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن ئێران وجودی نه‌مێنێت ئه‌و ده‌ڵێت ئاشکرابونی به‌لگه‌کان بۆ ڕای گشتی گرنگه‌ ئه‌گینا شتێکی تازه‌ نیه‌. ئێران و ئه‌مه‌ریکا چاك ده‌ ڕۆڵی یه‌کتر له‌ناوچه‌که‌ ده‌گه‌ن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG