محه‌مه‌د سدیق که‌بودوه‌ند سه‌رۆک و دامه‌زرێنه‌ری رێکخراوه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان به پێ میدیاکان ماوه‌ی چه‌ند رۆژێک ده‌ستی به مانگرتن له خواردن گرتبوو و چه‌ندین داخوازی هه‌بوه بۆ کۆتایی هێنان به مانگرتنه‌که‌ی به‌ڵام ڕاپۆرتی جیاواز هه‌یه ئاخۆ ده‌ستی له مانگرتنه‌ی هه‌ڵگرتوه یان نه!
رۆژنامه‌وان مه‌سعود مه‌ناف له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت دیاره به راستی هه‌ندی زه‌حمه‌ته ئه‌وه‌ی که مرۆڤ بتوانێ له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه چاودێری ڕه‌وشه‌که بکات و وڵامێکی سه‌دا و سه‌د وه‌رگرێ سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئاغای که‌بودوه‌ند، به‌ڵام به پێ زۆرترین سه‌رچاوه‌ی که ئێمه پێمان گه‌یشتوه دوواترین هه‌واڵی که ئێمه لێ ئاگادارین ئه‌وه‌یه دوای سێ رۆژ له مانگرتن ده‌ستی هه‌ڵگرتوه له چالاکیه‌که‌ی و ئێستا چاوه‌ڕوانی به جێ گه‌یاندنی به‌ڵێنه‌کانی به‌رپرسانی به‌ندیخانه‌یه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:16 خوله‌که