Accessibility links

سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا : ئەردۆغان دەبێت داوای لێبووردن بکات و کۆتایی بە لێدوانە نەخوازراوەکانی بهێنێت


مارک ڕوتێی سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا وتی لێدوانە نەخوازراوەکانی ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا کە هۆڵەندییەکانی بە نازییەکان ناودێرکرد هیچ سوودی نابێت بۆ باشکردنەوەی پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

وتیشی هۆڵەندا هەوڵ نادات ڕووبەڕووی ئەنقەرە ببێتەوە بەڵام ئەگەر تورکیا کۆتایی بەم لێدوانانە نەهێنێت ئەوا دەگەڕێت بەدوای بژاردەی تردا .

ڕوتێ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئێستاش لەبەر بەرژەوەندی سەرکردایەتی و بەرژەوەندی کارکردنی هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵاتدا دەبێت هەوڵ بدرێت بارودۆخەکە هێور بکرێتەوە و خراپتر نەبێت بەڵام بێگومان ئەوەی تورکەکان دەیڵێن هیچ سوودێکی نیە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG