وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی کۆمکاری عه‌ره‌ب له کۆبونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌یاندا ژماره‌یه‌ک بڕیاریان داوه سه‌باره‌ت به سوریا و داوا له به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا کراوه تا ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بێت و ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆی بدات به جێگره‌که‌ی و ڕێگه بدات حکومه‌تێکی یه‌کگرتووی نیشتیمانی به به‌شداری ئۆپزسیۆن پێکبهێنرێت.
مه‌ره‌ح ئه‌لبیقاعی ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا ده‌ڵێت کێشه له بڕیاره‌کانی کۆمکاری عه‌ره‌بدا ئه‌وه‌یه ، میکانیزم نییه بۆ جێبه‌جێکردنیان و ئه‌مه‌ش ته‌گه‌ره‌ی گه‌وره دروست ده‌کات له به‌رده‌م جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌کاندا.
خانم ئه‌لبیقاعی ده‌شڵێت به‌ڵێ جیاوازی له ناو ئۆپزسیۆندا هه‌یه و به‌ڵام ئه‌وه مایه‌ی نیگه‌رانی نییه، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی خه‌مه گه‌وره‌که له‌وه‌دایه چۆن ئه‌م ئۆپزسیۆنه بتوانێت به باشترین شێوه نوێنه‌رایه‌تی شه‌قامی سوریا بکات و ڕوانینی هه‌بێت بۆ ئاینده‌ی سوریا.
به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ مه‌ره‌ح ئه‌لبیقاعی ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:55 خوله‌که.