پۆلیسی بەریتانیا ڕایگەیاند پیاوێکی تەمەن 25 ساڵیان دەستگیرکردووە و پشکنین بۆ ماڵەکەشی کراوە لە پەیوەندییدا بە تەقینەوەکەی هەفتەی پێشوویی مانچستەرەوە کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی 22 کەس.
پیاوەکە چواردەیەمین کەسە کە هەتاکوو ئێستا پۆلیسی بەریتانیا دەستگیریان کردوون لە پەیوەندییاندا بە هێرشە خۆکووژییەکەی سالمان عوبەیدی بۆ سەر هۆڵێکی ئاهەنگ لە شاری مانچستەر.
ئافرەتێک و گەنجێکی هەرزەکار کە ئەم هەفتەیە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرابوون بەبێ ئەوەی تۆمەتبار بکرێن لەلایەن پۆلیسەوە ڕزگارکران.
شایەنی باسە هەفتەی ڕابردوو باوک و براکەی سەلمان عوبەیدیش لە لیبیا دەستگیرکران و لەوێ دەستبەسەرکران، وتەبێژێک وتی براکەی سەلمان کە ناوی هاشمە ئاگاداری پلانە خۆکوژییەکەی براکەی بووە.
سەرچاوە/ VOA