Accessibility links

شاری مەنبج بە تەواوی لە داعش ڕزگارکرا

  • VOA News

بەیانی ئەمڕۆ هەینی ئەنجومەنی لەشکری مەنبج بە پاڵپشـتی هێزەکانی سوریای دیموکرات هێرشیان کردە سەر دوایـین ناوچەی ژێر دەسـتی داعش لە شاری مەنبج و پاش شەڕێـکی قورس توانیان ئەو ناوچەیەش کۆنترۆڵ بکەن.

مەحمود بالی پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە کۆبانی دەڵێت ناوچەی ئەلسرب دوایـین شوێنی داعش بوو لە شارەکە و لەگەڵ ڕزگارکردنی توانراوە سەدان کەسی سیڤیل ئازادبکرێن کە چەکدارانی داعش وەکو قەڵغانی مرۆیی بەکاریان هێنابوون. سەرچاوەیەک دەڵێت زیاتر لە 2500 کەسی سیڤیل دەبن.

دەشڵێت لە ئێسـتادا تەنیا گروپـێـکی بچوکی داعش لەسەر جادەی جەرابلوس ماونەتەوە و ژمارەیەک کەسی سیڤیلیان بە بارمتە گرتووە، بۆیە هێزەکانی سوریای دیموکرات بە وریایـیەوە ڕووبەڕوویان دەبنەوە. گروپەکە هەوڵ دەدەن بە ئۆتۆمبیل لە مەنبج هەڵبێن.

لە لایەکی دیکە سەرچاوەیەک ڕایگەیاند لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو بە لایەنی کەم 230 چەکداری داعش کوژراون کاتێـک هەوڵیان دابوو لە ناوچەی جەرابلوسی باکوری مەنبجەوە گەمارۆی سەر چەکدارەکانیان لە مەنبج بشکێنن، بەڵام هەموو هەوڵەکانیان شـکستی هێناوە.

سەبارەت بە ڕەوشی خەڵکی و شەڕڤانان لە مەنبج، ڕۆبین ڕەشوان لە بەشی کوردی وتووێژی لەگەڵ ڕۆژنامەوان ئەکرەم بەرەکات کرد لە ئێسـتادا لە نێو شارەکەدایە.

XS
SM
MD
LG