له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا شه‌ری قورس له نێوان هێزه ئاسایشیه‌کانی حکومه‌تی تورکیا و گه‌ریلاکانی په‌که‌که‌دا ڕوویانداوه و وه‌ک چاو‌دێر ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن ئه‌م شه‌ڕانه هه‌وڵه‌کان بۆ چاره‌سه‌ریه‌کی ئاشتیانه‌ی کێشه‌ی کورد له تورکیادا بنکۆڵ ده‌کات.
مامه‌ند ڕۆژه ، پسپۆڕی کاروباری تورکیا له سه‌نته‌ری کوردستان بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی له‌وبڕوایه‌دایه که گۆڕانێک له هه‌ڵوێستی تورکیادا دروستبووه به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد و ستراتیژیه‌تێکی نوێ خراوه‌ته ڕوو، وه ئه‌م ستراتیژیه‌ته نوێیه بنبه‌ستێکی دروستکردووه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز ڕۆژه ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که کورد له تورکیا توانای به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م ڕه‌وشه نوێیه‌ی نییه که کوردی تیادایه له تورکیادا، کاتێک ئانکه‌ره ده‌خوازێت له‌گه‌ڵ به‌ده‌په دانیشتن و کۆبوونه‌وه بکات، وه‌ک ده‌ڵێت پێویسته ڕێگه به به‌ده‌په بدرێت به‌شداری ئه‌و کۆبوونه‌وانه بێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 8:31 خوله‌که.