ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه و بۆ ڕۆژی دووه‌م شه‌ڕه ته‌قه له باماکۆی پایته‌ختی مالی هه‌ڵگیرسـا له نێوان هێزه‌کانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی فه‌رمانڕه‌وا و سه‌ربازانی سه‌ر به سه‌رۆکی له کار لادراو ئامادۆ تومانی توری.
گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن له ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی ڕادیۆی حکومه‌ت و بنکه‌ی له‌شـکری Kati گوێـیان له ده‌نگی ته‌قه بووه. بنکه‌که باره‌گای هێزه‌کانی سه‌ر ئه‌نجومه‌نی له‌شـکری لێـیه. هه‌واڵ هه‌ن ده‌ڵێن چه‌ند که‌سێـک له شه‌ڕه‌کاندا پـێوه‌بوون و هێزه‌کانی ئه‌نجومه‌نی له‌شـکری ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک له سه‌ربازانی سه‌ر به سه‌رۆکی پـێشـوو ده‌سـتگیرکراون.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی له‌شـکری له به‌یانـنامه‌یه‌کدا که له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن بڵاوکرایه‌وه گوتیان ئه‌وان هێشـتا کۆنتڕۆڵی شوێنه سه‌ره‌کیـیه‌کانی پایته‌خت ده‌که‌ن. ده‌ڵێن هێرشه‌که له لایه‌ن که‌سانێـکه‌وه کراوه که نایانه‌وێت مالی به‌ره‌و وڵاتێـکی ده‌سـتوری بڕوات.
شه‌ڕه‌که دوێنێ ده‌سـتیپـێـکرد پاش ئه‌وه‌ی وه‌ک ده‌ڵێن هه‌وڵی ده‌سـتگیرکردنی پاسه‌وانێـکی سه‌رۆکایه‌تی دراوه که یه‌کێـک بووه له گه‌وره یارده‌ده‌ره له‌شـکریـیه‌کانی سه‌رۆکی پـێشوو.
ئه‌نجومه‌نی له‌شـکری که له مانگی پـێنجدا به زه‌بری هێز ده‌سـتی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا گرت، سه‌رۆکی پـێشـووی تاوانبارده‌که‌ن به‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی دوروست له‌شـکری ئاماده نه‌کردووه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌وارق له باکوری وڵاته‌که.