کۆمه‌ڵه‌ی ئابوری وڵاتانی خۆرئاوای ئه‌فریقا سزاکانی سه‌پـێندراوی سه‌ر وڵاتی مالیان هه‌ڵگرتووه و ده‌ڵێن ئه‌وان دڵنیان له‌وه‌ی که ڕابه‌رانی کوده‌تا له‌شکریـیه‌که‌ی مالی وابه‌سته‌ی گێڕانه‌وه‌ی حکومی ده‌ستورین بۆ وڵاته‌که‌یان.
سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی ئابوری وڵاتانی خۆرئاوای ئه‌فریقا سۆنی یوگۆ له گوته‌که‌یدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌شی ئینگلیزی، ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌فریقا په‌خش ده‌کرێت گوتی هه‌وڵه‌کانی له‌شکری به ئه‌ندازه‌یه‌کی ته‌واو به‌هێز بوون، به‌ڵام ناوبراو گوتیشی ئه‌گه‌ر سه‌وداکه هه‌ره‌س بهێنێت، ئه‌وا کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاماده‌یه کاردانه‌وه‌ی گونجاوی هه‌بێت و ده‌ڵێت ئێمه گه‌ره‌کمانه که ده‌سه‌ڵاتی له‌شکری جێی متمانه بێت و له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه ئێمه سزاکانی سه‌ر مالیمان هه‌ڵگرتووه و هه‌روه‌ها پاشگه‌زبوونه‌وه‌یان له به‌ڵێنه‌که‌یان زیانی بۆ ده‌سه‌ڵاتی له‌شکری ده‌بێت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناکرێت ئێمه ببینین که وڵاتێکی ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی ئابوری وڵاتانی خۆرئاوای ئه‌فریقا به دوور له هاوسێیانی بژی.
له له‌یه‌کی تره‌وه، سه‌رۆکی مالی ئه‌مادۆ تۆمانی دوێنێ داواکاری ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی خۆی پێشکه‌ش کرد، واته به چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک دوای ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی کوده‌تایه‌کی سه‌ربازیـیه‌وه له ده‌سه‌ڵات لادرا، ناوبراو له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت ئه‌و به ره‌زامه‌ندی خۆی و بێ هیچ گوشارێک واز له پـۆستی سه‌رۆکایه‌تی ده‌هێنێت و له سۆنگه‌ی خۆشه‌ویشتیه‌تی بۆ وڵات.
به گوێره‌ی سه‌ودایه‌ک رۆژی هه‌ینی رابردوو سه‌رۆکی پـێشوی په‌رله‌مانی مالی ئه‌رکی سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تێکی کاتی گرته‌ده‌ست هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی هه‌ڵبژاردن ساز ده‌کرێت.