وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق له ماوی چه‌ند رۆژی رابوردودا نا‌مه‌یه‌کی ئاراسته‌ی ده‌زگای شه‌فه‌قی کردوه بۆ داخستتنی رادیوی شه‌فه‌ق له به‌غدا که ته‌نها رادیویه‌کی کوردیه به هه‌ردو زاروای فه‌ێلی(که‌ڵهوری) و سوارنی به‌رنامه‌کانی بڵاوده‌کاته‌وه گوایه به هۆی مه‌ترسیه‌کانی ته‌ندروستی ئه‌نتێنه‌که‌ی.
جه‌واد کازم عه‌لی مه‌لکشاهی به‌رێوبه‌ری رادیو شه‌فه‌ق له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له نامه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ژینگه باس له دوو خاڵ ده‌کات گوایه به پێچه‌وانه‌ی یاسا کاریان کردوون، یه‌کێک ئه‌وه‌ی گوایه به فه‌رمی رێگای کارکردن پیان نه‌دراوه وه ئه‌وه‌ی تر تاوه‌ر وه یاخود ئه‌نتینه‌که گوایه شوێنه‌وارێکی به‌دی هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی ئه‌و که‌سانه‌ی له نزدیکی ئێزگه‌که‌دا ده‌ژێن. مه‌لکشاهی ده‌شڵێت ئێمه له ساڵی 2004 وه ده‌ستمان به کار کردووه و لای ئێمه‌ش ئه‌وه پرسیاره چۆن وه‌زاره‌تی ژینگه پاش 8 ساڵ بیر له‌وه ده‌کاته‌وه که ئه‌نتینه‌که‌مان کاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی هاوڵاتیان هه‌یه وه یاخود رێگای کارکردنی پێ نه‌دراوه؟ له کاتێکدا ئێمه به پێ بریاری ژماره 439 ی ساڵی 2004 رێگامان پێ دراوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:09 خوله‌كه