Accessibility links

مالیزیا 3 هاوڵاتی تورک ڕادەسـتی تورکیا دەکاتەوە بە تۆمەتی پەیوەندی بە فەتحوڵڵا گولەن


هێزەکانی پـۆلیس لە مالیزیا ئەمڕۆ هەینی 3 هاوڵاتی تورکییان ڕادەستی وڵاتەکەیان کردنەوە بە گومانی پەیوەندیان بە فەتحوڵڵا گولەنی کەسایەتی ئاینی دانیشتوی ئەمەریکا، ئەوەی دەسەڵاتدارانی تورکیا بە تێوەگلانی لە کودەتا شکستخواردوەکەی ساڵی پار تۆمەتباری دەکەن.

رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ ڕەخنەی توندی لەم بڕیارەی حکومەتی مالیزیا گرتووە و دەڵێت ئەو 3 هاوڵاتیە تورکانەی دیپۆرتی تورکیا کراونەتەوە ، ڕووبەڕووی ئەشکەنجە و زیندان دەبنەوە.

سەرۆکی پـۆلیسی نیشتمانی مالیزیا خالید ئەبو بەکر دەڵێت ئەو 3 هاوڵاتیە تورکانەی دوێنێ ڕادەستی ئەنقەرە کران پێدەچێت ئەندامی رێکخراوەکەی فەتحوڵڵا گولەن بن. دەشڵێن بوونیان لە وڵاتەکە نایاسایـیانەیە بەو پـێـیەی حکومەتی ئەنکەرە پاسپـۆرتەکانی پوچەڵ کردوونەتەوە.

فیل رۆبەرسن یاریدەدەری بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ بۆ بەشی ئاسیا ، سەرزەنشتی بڕیارەکەی حکومەتی مالیزیای کرد و گوتی دەسەڵاتدارانی مالیزیا بیانو دەهێننەوە بۆ ڕادەستکردنی ئەو 3 کەسە تورکە بە بێ دادگاییکردن، ئەمەش بۆخۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

جێی ئاماژەیە ئەم 3 تورکە، تورجای کرامان بەڕێوەبەری قوتابخانە تەمەن 43 ساڵ، عیسمەت ئۆزجەلیک مامۆستای زانکۆ 58 ساڵ، ئیحسان ئەسڵان کاردار 39 ساڵ، لە هەفتەی ڕابردووەوە لە لایەن دەسەڵاتدارانی مالیزیا دەستگیرکران و تاوانبارکران بەوەی جێی مەترسین بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی مالیزیا.

XS
SM
MD
LG