Accessibility links

مه‌لاییکه‌ عه‌له‌م هولی: ڕژیم ئه‌یویست به‌ له‌سیداره‌دانی شیرین خه‌باتی ژنانی کورد کپ بکات

  • Jani Diylan

Shirin Alemhooli

Shirin Alemhooli

پاش ساڵێک له‌ سێداره‌دانی فه‌رزادکه‌مانگه‌ر، شیرین عه‌له‌م هولی، فه‌رهاد وه‌کیلی، عه‌لی حه‌ێده‌ریان و مه‌هدی ئیسلامی هێشتا خانه‌واده‌کانیان چاوه‌ڕوانی گه‌رانه‌وه‌ی ته‌رمه‌کانیان ده‌که‌ن. مه‌لاییکه‌ عه‌له‌م هولی بزاڤگه‌ری کارو باری ڕامیاری و له‌ بنه‌ماڵه‌ی شیرین له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ده‌ربازبونی ساڵێک به‌ سه‌ر شه‌هاده‌تی شیرین دا ئێمه‌ وه‌کو مالبه‌ت و که‌س و کاری زۆر بۆمان زه‌حمه‌ت بوو به‌ تاێبه‌تی بۆ که‌سی هه‌ر نزیکی ئه‌و و داێک و باوکی ،ساڵێک بوو هه‌میشه‌ چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمه‌که‌ی بوون و هه‌ر له‌ پاره‌وه‌ دایکی و بگره‌ باوکیشی نه‌خۆش که‌وتن و تا ئێستاش هه‌ر نه‌خۆشن. خانم عه‌له‌م هولی ده‌شڵێت رژیم بگره‌ له‌ خانواده‌ی شیرینیش هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌دا که‌ ئه‌گه‌ر بێت و بێ ده‌نگ نه‌بن هه‌مان کاره‌ساتی شیرین به‌سه‌ریان دینی. ڕژیم ئه‌یویست به‌ له‌سیداره‌دانی شیرین خه‌باتی ژنانی کورد کپ بکات، به‌ڵام نه‌ک هه‌ر پێ نه‌کرا به‌ڵکو له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگایه‌ به‌رده‌وامن و دریژه‌ی هه‌یه‌.

‌ ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه‌‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 9:29خوله‌که‌.

XS
SM
MD
LG