شیرین عه‌له‌م هولوو ژنه زیندانیه‌کی کورده که نزیکه‌ی سێ ساله له زیندانی ئه‌ڤین‌دایه له تاران و ڕوبه‌ڕووی مردنه.
مه‌لائیکه عه‌له‌م هولوو که یه‌کێک له ئه‌ندامانی خانه‌واده‌ی شیرین هولوویه، له هه‌ڤپه‌یڤینێـکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت شیرین له ژێر فشارێکی زۆردایه له لایه‌ن ڕژێمه‌وه بوۆ ئه‌وه‌ی به‌و جوره‌ی ڕژێم ده‌یه‌وێت دان به تاوانێکدا بنێت که نه‌یکردووه، به‌ڵام شیرین داخوازیه‌که‌ی په‌سه‌ند نه‌کردووه. شیرین له نامه‌یه‌کدا باس له باری به‌دی ته‌ندرووستی خوی ده‌کات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.