هه‌رچه‌ند زۆربه‌ی هاوڵاتیانی میسری و لایه‌نه جۆراو جۆره‌کان له ڕاپه‌ڕینه‌که‌دا تێدا به‌شداری ده‌که‌ن، به‌لام زۆر لایه‌ن ترسیان له‌وه‌دایه ئیسلامیه‌کان وه یاخود اخوان المسلمین ده‌ست به‌سه‌ر باره‌که‌دا بگرن و بگره مه‌ترسی له‌وه‌دا هه‌یه ئێران باره‌که له به‌رژه‌وه‌ندی خوێدا بقۆزێته‌وه.
دکتۆر ماکوان حه‌مه عه‌لی کامه‌لا، له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ل به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا ده‌ڵێت هێشتا زووه بڵێن ئیسلامیه‌کان ده‌ست به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌که‌دا ده‌گرن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بینین هه‌مو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک تێدا به‌شداریان کردوه و ڕژاونه‌ته ناوخیابانه‌کان وه تا ئێستا به‌و جۆره‌ی له میدیاکانه‌وه ده‌بینین هیچ لایه‌نێک خوێ نه‌کردووه به خاوه‌نی ئه‌م جۆڵانه‌وه‌یه وه له‌و بڕوایه‌دا نیم وڵاتانی ڕۆژ ئاوا به تاێبه‌تی ئه‌مریکا له‌و جۆره وڵاته پشتیوانی بکات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:33خوله‌كه.