جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی عێراق دکتۆر عادل عه‌بدولمه‌هدی نامه‌ی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی خستۆته به‌رده‌ست سه‌رۆکی وڵاته‌که و وه‌ک ده‌گوترێت ئه‌و ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌یه وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌که به‌رامبه‌ر ناکۆکیه سیاسیه‌کانی ناو عێراق .
ماجید ئیسماعیل ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی ده‌ڵێت پێی وانیه له‌م باره سیاسیه‌ی عێراقدا بتوانرێت به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌توانێکی وه‌ک دکتۆر عادل عه‌بدولمه‌هدی بیت.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز ئیسماعیل ده‌شڵێت بوونی سێ جێگر بۆ سه‌رۆکی عێراق ، کارێکی گونجاو نییه و زیانیش له خه‌رجیه‌کانی ناوخۆی وڵاته‌که ده‌دات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:36 خوله‌که.