له ڕاگه‌یاندنێکدا که له نوسینگه‌ی دکتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق بڵاوبووه‌ته‌وه باس له‌وه ده‌کات که لێپرسراوان بۆیان نییه هه‌ندێ له ڕیکخراوه‌کانی به‌شه‌کانی تری کوردستان به تیرۆریست ناو ببه‌ن.
له وه‌ڵامی پرسیارێکدا ئاخۆ ئه‌و جۆره ڕا ده‌ربڕینانه بۆچوونی تاکه که‌سانه یاخود ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و لایه‌نه‌ی که نوێنه‌رایه‌تی ده‌که‌ن یان بۆ حکومه‌ت، دکتۆر مه‌حمود عوسمان له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا و له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت ڕه‌نگه بۆچونی خۆی بێت، بۆ نمۆنه من گوێم لێ بوو له‌و کاته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران لێره بو کاک هۆشیار وتی پژاک تیروریسته، قه‌ت گوێم لێ نه‌بووه له کاک مه‌سعود که سه‌رۆکی پارته‌که‌یه‌تی بڵێت تیرۆریسته، مالکیش ناڵێت که ئه‌و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یه‌تی، باشه له‌به‌ر چی، که ئه‌و سه‌رۆکی حکومه‌ته‌که‌یه‌تی و ئه‌وی تریش سه‌رۆکی حیزبه‌که‌ی، بۆ ئه‌و باسی بکات، چ پێویست ده‌کات.
دکتۆر عوسمان ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرنگه ڕێگا نه‌ده‌ین خاکی ئێمه به کار بێت بۆ هێرش بردنه سه‌ر وڵاتانی تر.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه 6:14 خوله‌كه