دکتۆر مه‌حمود عوسمان به به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت ئه‌مه‌ریکا داوا له ئێران ده‌کات که دراوسێیه‌کی باش و هێمن بێت و ده‌ست نه‌خاته ناو کاروباری عێراقه‌وه. ده‌ڵێت بڕواناکه‌م ئه‌مه‌ریکا هیچی پێ بکرێت و ئه‌مڕۆ ئه‌مه‌ریکا له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا هێنده‌ی موقته‌دا سه‌در ده‌وری له عێراقدا نییه.
دکتۆر مه‌حمود عوسمان سیاسه‌تکاری کورد و ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی عێراق، له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت ئه‌و تومه‌تانه‌ی که ئێستا سه‌روک وه‌زیری پێشووی عێراق ئه‌یاد عه‌لاوی ئاراسته‌ی ئێرانی کردووه که ده‌ڵێت ئاژاوه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌نێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌یه تۆزێک ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی عه‌ره‌ب هان بدات که بێن و هاوکاری بکه‌ن. به‌ڵام دکتۆر مه‌حمود ده‌ڵێت به قه‌ناعه‌تی من هیچیان به هانایه‌وه نایه‌ن و خه‌می ئه‌وه‌ی نه‌بێت.
هه‌روه‌ها دکتۆر مه‌حمود عوسمان سه‌باره‌ت به سه‌رژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق ده‌ڵێت هه‌میشه له فۆرمی سه‌رژمێری له عێراقدا ناوی نه‌ته‌وه و زمان و ئا‌ین هه‌بووه و به‌ڕای من هیچ ڕاست نییه که ئه‌مانه لاببرێن چونکه هه‌میشه له جیهاندا ئه‌مانه بوونه و به قه‌ناعه‌تی من لابردنی ناوی نه‌ته‌وه له سه‌رژمێریدا گرنگی و بایه‌خی سه‌رژمیرییه‌که له‌ناو ده‌بات و به‌لای منه‌وه سه‌یره که یه‌کێکی وه‌کو عه‌لی بابان ده‌یه‌وێت شتی وا‌بکات. ده‌ڵێت عه‌لی بابان له‌وانه‌یه خۆی زۆر بایه‌خ به نه‌ته‌وه نه‌دات، چونکه خۆی به ئه‌سڵ کورده به‌ڵام خۆی به عه‌ره‌ب ده‌زانێت. جا له‌به‌ر ئه‌وه له‌وانه‌یه نه‌ته‌وه‌ی به‌لاوه گرنگ نه‌بێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌م هه‌نگاوه‌ی وه‌زیری پلاندانانی عێراق عه‌لی بابان شتێکی سیاسی له پشته و به‌تایبه‌تی هه‌موو ئامانجه‌که‌ش کورده و مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه له‌و ناوچانه‌ی که ئێمه پێیان ده‌ڵێن ناوچه‌ی دابڕاو که به قه‌ناعه‌تی ئێمه ئه‌وانه له بنه‌ڕتدا ناوچه‌ی کوردستانن و زۆربه‌ی دانیشتوانی کوردن یا کوردستانین که له سه‌رژمێریدا ده‌رنه‌که‌ون و ژماره‌ی ئه‌وانی دیکه‌ش ده‌رنه‌که‌وێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وتووێژه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:04 خوله‌كه.