له‌وه‌تای سی ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه که سه‌رۆکی میسر ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، هیچ جێگرێکی بۆ خۆی دیارنهکرد ، تا ئه‌مڕۆ شه‌ممه ژه‌نه‌راڵ عومه‌ر سلێمان ، به‌ڕێوبه‌ری ده‌زگای موخابه‌رات له میسر سوێندی یاسایی له به‌رده‌م سه‌رۆکی میسردا خوارد وه‌ک جێگری سه‌رۆک.
مه‌حمود موسته‌فا کامیل، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی ئه‌لئه‌حرار له میسر ده‌ڵێت ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆکی میسر ئه‌گه‌ر وه‌ک زه‌مینه خۆشکردن بێت بۆ ده‌رچونی خۆی له وڵاته‌که وه‌ک ئه‌و داوایه‌ی خه‌ڵک له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی میسر ده‌یکه‌ن ، ئه‌وا بێگومان هه‌نگاوێکه به ئاڕاسته‌یه‌کی دروستدا ، به‌ڵام ده‌گوترێت ئه‌گه‌ر بێتوو ته‌نها هه‌نگاوێک بێت و هه‌نگاوی تری به‌دوادا نه‌یه‌ت ئه‌وه یانی وه‌ک ئه‌وه‌یه هیچ نه‌کرابێت.
به‌ڕیز موسته‌فا ده‌شڵێت ، دوێنێ و پێرێ خه‌ڵک هه‌ندێ داوای تریان هه‌بوو ، به‌لام له نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌وه به‌کاتی میسر ، هه‌موو داواکان له یه‌ک داوادا چڕ بونه‌ته‌وه بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌ی حوسنی موباره‌ک.
هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ وای باسده‌که‌ن ، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆکی میسر هه‌وڵدانێکه به ئاڕاسته‌ی چاکسازی له وڵاته‌که‌یدا و له دهمێکیشدایه ده‌نگۆ هه‌روادێ و زۆرتر ده‌بن که که‌س و کاری پله یه‌کی سه‌رۆکی میسر وڵاته‌که‌یان جێهێشتووه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌حمود موسته‌فا کامیل، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی ئه‌لئه‌حرار له میسر ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگییانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:21 خوله‌که.