Accessibility links

مه‌حمود عه‌باس: له‌به‌ر چالاکی سیاسی نه‌متوانی له‌ ناو میلله‌تی خۆم له‌ سوریا بمێنمه‌وه‌

  • Haider Karim

دکتۆر مه‌حمود عه‌باس

دکتۆر مه‌حمود عه‌باس

به‌رنامه‌ی کورد له‌ تاراوگه‌ ڕوو له‌ ولایه‌تی ته‌کساس کرد و له‌وێ دکتۆر مه‌حمود عه‌باسی کرده‌ میوانی به‌رنامه‌ تاوه‌کو باسی ژیانی خۆی بکات و هه‌روه‌ها چۆنێتی گه‌یشتنی بۆ ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی ئه‌مه‌ریکا.

مه‌حمود عه‌باس که‌ دکتۆرای له‌ جوغرافیای ئابووری هه‌یه‌ و شاره‌زای ئه‌فریکای باکووری و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌ له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی من هه‌ر ده‌مویست بگه‌مه‌ ئه‌مه‌ریکا چونکه‌ وام ده‌بینی که‌ ئه‌مه‌ریکا وڵاتێکی دیموکراتیکه‌ و کراوه‌تره‌ به‌ ڕووی کۆچبه‌رانه‌وه‌، جا به‌ ڕێگای ڕێکخراوێکه‌وه‌ توانتم بگه‌مه‌ ئه‌مه‌ریکا و به‌ تایبه‌تیش ولایه‌تی ته‌کساس و لێره‌ له‌ ساڵی 1991 مافی په‌نابه‌ری سیاسیم پێ درا و پاش 6 ساڵ بوومه‌ هاونیشتیمانییه‌کی ئه‌م وڵاته‌.

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌که‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 12:30 خوله‌که‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG