Accessibility links

دکتۆر مه‌حمود ده‌ڵێت باشتره‌ حکومه‌تی داهاتووی عێراق له‌ زۆرینه‌ بێت نه‌ک له‌ هه‌مووی

  • Haider Karim

دکتۆر مه‌حمود عوسمان

دکتۆر مه‌حمود عوسمان

دکتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ ڕاسپاردنی نوری ئه‌لمالیکی بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی داهاتوو له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر قه‌واره‌کانی تری عێراق هاوکاری له‌گه‌ڵدا بکه‌ن و له‌نێوان خۆیاندا نه‌رم بن له‌سه‌ر داواکانیان ده‌کرێت نوری ئه‌لمالیکی حکومه‌ت پـێـکبهێنێت.

پاشان دکتۆر مه‌حمود ده‌ڵێت باشتره‌ حکومه‌ت له‌ زۆرینه‌ بێت نه‌ک هی هه‌موو لایه‌ک و هه‌روه‌ها باشتره‌ حکومه‌ته‌که‌ له‌وانه‌ پـێـکبهێنرێت که‌ له‌ ناو خۆیاندا ڕێـکن و ئه‌وانی دیکه‌ له‌ ئۆپـۆزسیۆندابن. ده‌شڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم په‌رله‌مانه‌که‌ هیچ ئۆپـۆزسیۆنی تیادا نه‌مێنێت و هه‌موو له‌ حکومه‌ت بن.

ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 6:28 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG