نه‌ک هه‌ر ته‌نها زۆرێک له سیاسه‌تمه‌دارانی عێراقی به‌ڵکو چاودێرانی نێونه‌ته‌وه‌ییش پێـیان وایه وڵاتی عێراق له به‌رده‌م ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ره‌کانی گه‌ڕانه‌وه‌دایه بۆ ناو قه‌یران و ئاڵۆزیه‌کانی تایفه‌گه‌رایی به‌هۆی ئه‌و ناکۆکیانه‌ی له‌سه‌ر پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق هه‌ن.
دکتۆر ماهر ئه‌لحه‌دیثی وه‌زیری ڕۆشنبیری عێراق ده‌ڵێت به پێچه‌وانه‌وه له‌و بڕوایه‌دایه دیارده‌ی تایفه‌گه‌رایی ناگه‌ڕێته‌وه بۆ عێراق و ده‌شڵێت کێشه‌که له‌وه‌دایه که‌ی پێکهێنانی حکومه‌ت یه‌کلایی ده‌بێته‌وه نه‌ک مه‌سه‌له‌ی تایفه‌یی.
دکتۆر ئه‌لحه‌دیثی که ئێستا به سه‌ردان له واشنتۆنه سه‌باره‌ت به ڕوداوه ئاسایشیه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق ده‌ڵێت لۆمه‌که‌ی له ئه‌ستۆی سیاسه‌تمه‌دارانی وڵاته‌که‌دایه و لۆمه‌یه‌کی گه‌وره‌ش ده‌کرێن به‌هۆی ئه‌و بۆشاییه‌ی بۆ تێرۆریستان هێڵراوه‌ته‌وه و ده‌رفه‌تیان بۆ ڕه‌خساوه تا به کاری تیرۆریستی هه‌ڵسن.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و گفت و گۆیه‌ی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح له‌گه‌ڵ وه‌زیری ڕۆشنبیری عێراقدا کردویه‌تی ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردوه.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی ڕاپۆرته‌که بن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فیله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 7:25 خوله‌که.