ده‌زگای لێـکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مه‌ریکا FBI زیاتر له 100 که‌سی ئه‌ندامی مافیا و هاوکارانی ده‌سـتگیرکردووه له گه‌وره‌ترین ئۆپه‌راسیۆندا له مێژووی ده‌زگاکه که له ماوه‌ی یه‌ک ڕۆژدا ئه‌نجام‌درابێت.
دادوه‌ری گشـتی ئه‌مه‌ریکا ئێرێـک هۆڵـده‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له شـاری بروکلینی سـتانی نیویۆرک گوتی ده‌سـتگیرکردنه‌کان به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له سـتانه‌کانی نیویۆرک و نیوجێرسی و ڕۆد ئاسله‌ند ئه‌نجامدراون به تۆمه‌ته‌کانی بازرگانی به مادده بێـهۆشکه‌ره‌کان و کوشتن و هه‌ڕه‌شه‌کردن.
ئێرێـک هۆڵـده‌ر گوتیشی ده‌زگاکه که‌سـانی ده‌سـتگیرکردووه له هه‌ر پـێـنج گرووپی تاوانکاری ڕێـکخراوی ئیتاڵی- ئه‌مه‌ریکایی له ناوچه‌ی نیویۆرک، وه یه‌ک که‌سیش له ئیتاڵیا ده‌ستگیرکراوه.