ده‌سه‌ڵاتداران له وڵاتی مه‌ده‌گه‌سکه‌ر فه‌رمانی چوڵکردن و گواسته‌نه‌وه‌ی ئه هاوڵاتیـیه سیڤیلیانه‌یان داوه ئه‌وانه‌ی له نزیک ئه‌و سه‌ربازگانه‌دا ده‌ژین که ئه‌فسه‌ران و سه‌ربازانی یاخیبوو له حکومه‌تی تێدا خۆیان حه‌شارداوه.
له‌و باره‌یه‌وه وه‌زیری به‌رگری وڵات جه‌نه‌راڵ لوسین راکۆتۆه‌مسی ده‌ڵیت، ده‌رکردنی فه‌رمانی چۆڵکردنی ئه‌و ناوچانه به مه‌به‌ستی خۆسازدان نیـیه بۆ هێرشکردنه سه‌ر ئه‌فسه‌رانی یاخیبوو له حکومه‌ت.
ناوبراو ئاماژه‌ی ئه‌وه‌شی دا هێشتا دانوستاندن له نێوان سه‌ربازانی یاخیبوو له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی سه‌رۆکی وڵات ئه‌ندرێ رایۆلینا هه‌ر به‌رده‌وامه.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، کۆمه‌ڵێک له 20 ئه‌فسه‌ری له‌شکری له کۆنفرانسێکی هه‌واڵیدا ڕایانگه‌یاند حکومه‌ت هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نێکی سه‌ربازی به‌رپرسیارێتی کاروباری وڵات ده‌گرێته ئه‌ستۆ. به‌ڵام له کۆتایی هه‌مان ئه‌و رۆژه‌دا ئاشکرابوو ئه‌فسه‌رانی یاخیبوو کۆنتڕۆڵی هیج داموده‌زگایه‌کی حکومه‌تیان نه‌کردبوو.
هاوکات سه‌رۆکی مه‌ده‌گه‌سکه‌ر " رایۆلینا و هه‌روه‌ها که‌مێلی ڤیتاڵ" سه‌ره‌ک وه‌زیرانی وڵات په‌یمانیان داوه له دژی یاخیبووان ڕێوشوێنی توند بگرنه‌به‌ر.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه به‌رپابوونی کاری توندوتیژی له هه‌مان ئه‌و رۆژه‌دا بوو که ده‌نگدان بۆ ده‌ستورێکی نوێی وڵاتی تێدا سازکرا، ئه‌گه‌ر ده‌ستوره‌که په‌سه‌ند بکرێت ئه‌وا توانای سه‌رۆکی هه‌نوکه به‌ڕێز " رایۆلینا " له ده‌سه‌ڵاتدا پته‌و ده‌کات. ناوبراو له میانه‌ی کوده‌تایه‌کی ساڵی رابردوودا ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکایه‌تی مه‌ده‌گه‌سکه‌ری گرته ده‌ست.