کوفی ئه‌نان نێردراوی تایبه‌تیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب سه‌ردانی مۆسکۆ و بێژینگ ده‌کات به مه‌به‌ستی تاووتوێکردنی دۆسێی سوریا. ئه‌م سه‌ردانه هاوکاته له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی سه‌رکوتکردنه‌کانی ڕژێمی سوریا دژ به خۆپیشانده‌رانی وڵاته‌که.
مه‌ئمون ئه‌لحومسی ، ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مانی سوریا ده‌ڵێت ئه‌و پێشێلکاریانه‌ی به‌رامبه‌ر گه‌لی سوریا ده‌کرێت کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی دووچاری شه‌رمه‌زاری زیاتر ده‌کات به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌ینه‌تیه‌کانی گه‌لی سوریای فه‌رامۆش کردووه.
به‌ڕێز ئه‌لحومسی ده‌شڵێت ڕژێمی سوریا هه‌موو ده‌روازه‌کانی چاره‌سه‌رکردنی داخستووه و پێویسته کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆی خۆی بگرێت وێڕای هه‌ڵوێسته‌کانی ڕوسیا و چین، چونکه وه‌ک ده‌ڵێت نمونه‌ی ده‌ستهه‌بوونی وڵاتان له چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کاندا زۆرن ته‌نانه‌ت به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ مه‌ئمون ئه‌لحومسی ،چالاکوانی سیاسی بنکه له میسر ، به‌ڵێن ساڵح ئه‌م راپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:50 خوله‌که.