له پاش په‌ره‌سه‌ندی ئاڵۆزی و ناڕه‌زاییه‌تی دژ به حکومه‌ت له لیبیا ئێستا بیانییه‌کان هه‌روادێو خه‌ریکن به ڕێگای زه‌مینی و ئاسمانی و ده‌ریاش له‌و وڵاته ده‌رده‌چن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی که‌شتییه‌کی 167 هاووڵاتی ئه‌مه‌ریکایی و 118 هاووڵاتی وڵاتانی تری هه‌ڵگرتبوو له ترابڵسه‌وه به‌ره‌و ماڵتا که‌وته ڕێ.
دوو که‌شتی ئیتاڵیاش که بۆ شاری که‌ناری مسڕاته‌ی لیبیا به‌ڕێکراون به هۆی شه‌پۆلی توندی ده‌ریا هێشتا نه‌یانتوانییووه له‌نگه‌ر بگرن.
به‌ڕیتانیا ده‌ڵێت دووهه‌م که‌شتی له‌شکری خۆی ڕه‌وانه‌ی لیبیا ده‌کات بۆ یارمه‌تی دانی هه‌وڵه‌کانی فریا گوزاری.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی چین له هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وام بوو بۆ گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتیانی له لیبیا.
وڵاتانی تریش به‌هه‌مان شێوه هه‌وڵی ده‌رکردنی هاووڵاتیانیان له لیبیا ده‌ده‌ن.