Accessibility links

پەرلەمانی شەرعی لیبیا حکومەتە پـێشـنیارکراوەکەی فایز سەراج پەسەند ناکات


پەرلەمانی لیبیا ئەوەی لە لایەن کۆمەڵی نێودەوڵەتیـیەوە دانی‌پـیدانراوە، ڕەتیکردەوە حکومەتە پـێشنیارکراوەکەی فایز سەراج پەسەندبکات.

ئەم پەرلەمانەی لیبیا کە بارەگاکەی بردووەتە شاری توبرقی ڕۆژهەڵاتی لیبیا، ڕۆژی دووشەممە بە دەنگی 89 پەرلەمانتار لە کۆی 104 پەرلەمانتار کە ئامادەی دانیشتنەکە بوون ڕەتکردەوە دەنگ بەو حکومەت بدات.

دەڵێن ئەم حکومەتە پـێشـنیارکراوە کە لە 32 وەزارەت پـێـکهاتووە بۆ وڵاتەکە زۆر گەورەیە، بۆیە داوادەکەن لە ماوەی کەمتر لە 2 هەفتەدا حکومەتێـکی دیکە پـێـکبهێنرێت کە لە 17 وەزارەت زیاتر نەبێت.

جێی ئاماژەیە لە پاش ئەو دانوستاندنانەی مانگی ڕابردوو لە نێوان لایەنە ناکۆکەکانی لیبیا لە وڵاتی مەغریب بەڕێوەچوون بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، سێشەممەی ڕابردوو لەسەر ئەم حکومەتە ڕێکەوتن، بەڵام بۆ ئەوەی دەسـتبەکاربێت دەبێت لە لایەن پەرلەمانەوە پەسەندبکرێت.

فایز سەراج تەمەن 55 سـاڵ بڕوانامەی ماستەری لە کارداریدا هەیە و بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری بیناسازیدا. هەروەها ئەندامی پارتی هاوپەیمانی نەتەوەیی نیشتیمانی تەرابلوسە.

XS
SM
MD
LG