Accessibility links

ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک ناوەندێـکی پـۆلیس دەتەقێتەوە و 70 کەس دەکوژرێن

  • VOA News

ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک ناوەندێـکی مەشق و ڕاهێنانی پـۆلیس لە باکوری لیبیا تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا 70 کەس کوژراون و نزیکەی 200 کەسی دیکە برینداربوون.

تەقینەوەکە ئەمڕۆ پـێـنجشەممە ناوەندی پـۆلیسی نەهێشـتنی کۆچی نایاسایی لە شاری زڵتین کردووەتە ئامانج کە نزیکەی 120 کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی تەرابلوسی پایتەختەوە دورە.

بەپـێی ڕاپـۆرتەکان ئۆتۆمبیلە بۆمبڕێژکراوەکە تانکەرێـکی پڕ سووتەمەتی و تەقەمەنی بووە و زیانێـکی زۆریشی بە ناوچەکە گەیاندووە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە کەس بەرپـرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکە ڕانەگەیاندووە.

XS
SM
MD
LG