Accessibility links

کارمەندانی کونسوڵخانەی تونس لە تەرابلوسی لیبیا ئازاددەکرێن


وەزیری دەرەوەی تونس پشـتڕاستی کردەوە هەموو کارمەندەکانی کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە شاری تەرابلوسی پایتەختی لیبیا ئازادکراون، ئەوانەی هەفتەیەک لەمەوبەر ڕفێندرابوون.

ئەلتەیب ئەلبەکوش ڕۆژی هەینی بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرزی گوت هەموو کارمەندە ڕفێندراوەکان ئازادکراون و ڕۆژی هەینی گەڕاونەتەوە تونس.

هەفتەی ڕابردوو کۆمەڵێـک چەکدار هێرشیان کردە سەر کونسوڵخانەی لیبیا لە تەرابلوس و 10 کارمەندیان ڕفاند. دواتر ئازادکران پاش ئەوەی دەسەڵاتدارانی تونس ولید ئەلقلێب سەرکردە لە ڕێکخراوی ناسراو بە فەجر لیبیایان ئازادکرد و ڕادەستی حکومەتی تەرابلوسیان کرد کە لە لایەن زۆرێـک لە وڵاتانەوە بە حکومەتێـکی ناشەرعی دادەنرێت.

جێی ئاماژەیە ئەلقلێب مانگی ڕابردوو لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی تونسەوە دەسـتگیرکرابوو بە تاوانی تێرۆر و ڕفاندنی خەڵکی.

تونس یەکێـکە لەو وڵاتە کەمانەی هێشـتا نوێنەرایەتی دیپـلۆماتی لە تەرابلوسدا هێشـتووەتەوە.

XS
SM
MD
LG