سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ده‌ڵێت مردنی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی به ته‌واوی ده‌یسه‌لمێنێت کۆتایی به ڕژێمه 40 سـاڵ درێژخایه‌نه‌که‌ی قه‌زافی هات.
به‌ڕێز ئۆباما ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له کۆشـکی سپـی گوتی سـاڵێـک به‌ر له ئێسـتا ئازادبوونی لیبیا شتێـکی مه‌حاڵ بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ وا هاته دی. پـیرۆزبایی له گه‌ڵی لیبیا کرد بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌یده‌ن له پـێناو گه‌یشتن به مافه‌کانیان.
سه‌رۆک ئۆباما گوتیشی ئێسـتا گه‌لی لیبیا به‌رپـرسیارێتیـیه‌کی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر شانه بۆ بنیاتنانی وڵاتێـکی دیموکرات و لێبورده که هه‌موو پـێـکهاته‌کانی له‌خۆ بگرێت. داوای له لیبیـیه‌کان کرد به‌رده‌وامبن له هاوکاریکردن له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ پاراستنی که‌ره‌سته مه‌ترسیداره‌کانی وڵاته‌که و هه‌روه‌ها ڕێزگرتن له مافی هاوڵاتیانیان.
سه‌رۆک ئۆباما ئاگاهیشی دا که‌وا ڕێی به‌ره‌و دیموکراسیـیه‌کی ته‌واو درێژه و پـڕ له هه‌ڵکشان و داکشان ده‌بێت و ڕۆژانی سه‌ختیشی له به‌رده‌مدایه. گوتیشی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا وابه‌سته‌یه به گه‌لی لیبیاوه.
جۆن مه‌کـکه‌ین سیناتۆری ئه‌مه‌ریکایی به کۆماری ئه‌ویش ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕاگه‌یاندنێـکی له‌و باره‌یه‌وه ده‌رکرد و تیایدا گوتی مردنی قه‌زافی مانای کۆتایی‌هاتنی قۆناغی یه‌که‌می شۆڕشی لیبیایه. داوای له ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه ئه‌وروپایی و دۆسته عه‌ره‌به‌کان کرد زیاتر پـشتیوانی له گه‌لی لیبیا بکه‌ن.
له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانیش، سکرتێری گشتی بان کی مون گوتی مردنی قه‌زافی وه‌رچه‌رخانێـکی مێژوویی‌یه له لیبیا. داوای له هه‌موو جه‌نگاوه‌ره‌کان کرد چه‌که‌کانیان دابنێن و ئاگاهی دا که وڵاته‌که ته‌نها به یه‌کگرتوویی و ئاشـته‌وایی نیشـتیمانی به ئاینده‌یه‌کی باش ده‌گات.
هه‌روه‌ها وڵاتانی ئه‌وروپاش خۆشحاڵی خۆیان به نه‌مانی قه‌زافی ده‌ربڕی.