سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت شیانی گه‌لێـک بژاره هه‌یه له به‌رامبه‌ر لیبیا، له نێویاندا بژاره‌ی کرداری له‌شـکری که له ژێر تاووتوێدایه له وه‌ڵامی وه‌ک ئه‌و گوتی ئه‌و توندوتیژیـیه‌ی که قبوڵ ناکرێت له لایه‌ن هێزه‌کانی لایه‌نگری قه‌زافی ئه‌نجام ده‌درێت.
ڕۆژی دووشه‌ممه له کۆشـکی سـپی سه‌رۆک ئۆباما ئه‌م قسه‌یه‌ی کرد و هه‌روه‌ها ئاگاهی دا به‌وانه‌ی که به‌رده‌وامن له پـشـتیوانیکردنی ڕێبه‌ری لیبیا و ده‌ڵێت به‌رپرسیار ده‌بن له به‌رامبه‌ر به‌رده‌وامبوونی هه‌رچی توندوتیژیه‌ک له‌و وڵاته‌دا.
دره‌نگانێـکی ڕۆژی دووشه‌ممه گوته‌بێژی کۆشـکی سـپی جه‌ی کارنی گوتی ئه‌و بژارانه‌ی تاووتوێ ده‌کرێن پـێـکهێنانی قه‌ده‌غه‌کردنی فڕینی فڕۆکه‌کانی لیبیاش ده‌گرێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی دابینکردنی چه‌ک بۆ هێزه‌کانی سه‌رهه‌ڵداوان له ناو ئه‌گه‌ری بژاره‌کاندایه، هه‌رچه‌نده ئه‌و هه‌نگاوه به‌وه‌ی دانا که هێشـتا له قۆناغی سه‌ره‌تایـیدایه.
به‌ڕێز ئۆباما سه‌نگی خسته سه‌ر ڕۆڵی ناتۆ له توندوتیژیـیه‌کان له لیبیا، به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵای ناتۆ ده‌ڵێت له کاتی ئێسـتادا ناتۆ هیچ نیازی نیـیه ده‌ستوه‌ربدات له سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی دژی حکومه‌ت له لیبیا.