پایه به‌رزترین دیپـلۆماتی ئه‌مه‌ریکایی هه‌تاکو ئێسـتا سه‌ردانی لیبیای کردبێت له‌وه‌ته‌ی له مانگی دووه‌وه ڕاپه‌ڕین له دژی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ده‌سـتیپـێـکردووه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گه‌یشـتۆته ناوچه‌ی ژێر ده‌سـه‌ڵاتی سه‌رهه‌ڵـداوانی ئه‌و وڵاته‌وه.
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک جێفری فێلتمان گه‌یشـتۆته شـاری بنغازی که بنکه و قه‌ڵای سه‌رهه‌ڵداوانه، ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی وتووێژکردن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی حکومه‌تی ئۆپـۆزسیۆن و ده‌ربڕینی پـشـتیوانی بۆیان.
ئه‌م سه‌ردانه ڕۆژێـک پاش ئه‌وه دێت که یه‌کێتی ئه‌وروپا ئۆفیسی دیپـلۆماسی خۆی له شـاری بنغازی کرده‌وه و به‌ڵێنی دا پشـتیوانی له لیبیایه‌کی دیموکراتی به‌بێ موعه‌ممه‌ر قه‌زافی بکات.