Accessibility links

ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت هه‌ڵویستی ئه‌نجومه‌نی گشتی به‌رامبه‌ر لیبیا ئاگاهی به‌ وڵاتانی تریش ده‌دات

  • VOA News

نوێنه‌ری ولایه‌ته‌ یه‌کگرتووکانی ئه‌مه‌ریکا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووکان سوزان رایس له‌ باره‌گای نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌نیویۆرک ده‌دوێت، سێشه‌ممه‌ 1 ی سێی 2011

نوێنه‌ری ولایه‌ته‌ یه‌کگرتووکانی ئه‌مه‌ریکا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووکان سوزان رایس له‌ باره‌گای نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌نیویۆرک ده‌دوێت، سێشه‌ممه‌ 1 ی سێی 2011

ولایه‌ته‌ یه‌کگرتووکانی ئه‌مه‌ریکا ستایشی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووکان ده‌کات که‌ ئه‌ندامبوونی لیبیا له‌ ئه‌نجومه‌نی ما‌فی مرۆڤ هه‌ڵپه‌ساردووه‌، ده‌شڵێت هه‌نگاوێکه‌ وه‌ك ئاگاهیکردنه‌وه‌یه‌ك بۆ‌ وڵاتانی تری که‌ هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر هاوڵاتیانی خۆیان.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هیله‌ری کلنتن له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاند بڕیاره‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نیشانی ده‌دات که‌ حکومه‌ته‌کانی چه‌که‌کانیان ڕوو ده‌که‌نه‌ خه‌ڵکانی خۆیان جێیان ناکرێته‌وه‌ له‌ نێو 47 ئه‌ندامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤ که‌ بنکه‌ له‌ ژنێڤه‌.

گوتیشی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی په‌یامێکی دوروست ڕه‌وانه‌ی لیبیا ده‌کات که‌وا پێشێلکردنی مافه‌کانی جیهانی جێی قبوڵ نیـیه‌.

جێی باسه‌ ئه‌نجومه‌نی گشتی به‌ کۆی ده‌نگی 192 ئه‌ندامه‌که‌ی مافی ئه‌ندامبوونی لیبیای له‌ ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤ هه‌ڵپه‌سارد به‌هۆی پێشێلکارییه‌ زۆره‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ده‌مکوتکردنی ڕاپه‌رین ‌ دژ ڕێبه‌ری ئۆتوکرات مو‌عه‌مه‌ر قه‌زافی.‌

ئه‌نجومه‌نه‌که‌ هه‌روه‌ها نیگه‌رانییه‌کی قۆڵی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ لیبیا .

له‌م باره‌یه‌وه‌ نوێنه‌ری ولایه‌ته‌ یه‌کگرتووکانی ئه‌مه‌ریکا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووکان سوزان رایس ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ سه‌رزه‌نشتکردنێکی تونده‌ بۆ ڕێبه‌رایه‌تی لیبیا به‌ڵام که‌ خۆی به‌سه‌ر خۆیدا هیناوه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG