زۆربه‌ی وتاره‌کانی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌نجونی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان له سه‌ر به‌هاری عه‌رب بوو، له کاتێکدا سه‌رۆک وه‌زیری کاتی لیبیا داوای له کۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌کرد سیزاکانی دژ به وڵاته‌که‌ی لاده‌ن، پاشان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسڕ په‌سنی هاووڵاتیانی دا بۆ ده‌رکردنی ڕێبه‌ری له‌مێژینه حوسنی موباره‌ک.
مارگرێت به‌شیری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
سه‌رۆک وه‌زیری کاتی لیبیا مه‌حمود جبریل له نیو یۆرک قسه‌ی کرد له کاتێکدا هێزه‌کانی دژ به قه‌زافی له لیبیا له‌گه‌ڵ چه‌کداره پڕچه‌که‌کانی لایه‌نگری سه‌رۆکی پێشوو معه‌مه‌ر قه‌زافی له شه‌ڕێکی سه‌ختدابوون بۆ کۆنترۆڵ کردنی شار‌ی سرت که سه‌رۆکی پیشووی لیبیا له‌و شاره‌دا له دایک بووه.
به‌ڕێز جبریل له ڕێی وه‌رگێڕێکه‌وه گوتی "ئه‌مڕۆ من لێره له‌به‌رده‌متان ڕاوه‌ستاوم تاکو نیشانی جیهانی بده‌م لیبیایه‌کی نوێ له دایک بووه، لیبیایه‌ک که له داهاتوو ده‌ڕوانێت، لیبیایه‌ک بیروبۆچۆنی خۆ دروستکردنه‌وه‌ی هه‌یه، لیبیایه‌ک که ده‌یه‌وێت برینه‌کانی ساڕ‌ێژ بکات و به سه‌ر ئازاره‌کانیا زاڵ بێت تا بگات به ته‌واوی جیهان. ده‌یه‌وێت خۆی بونیاد بنیته‌وه‌و مێژووی نوێ بکاته‌وه".
به‌ڕێز جبریل گوتی ژماره‌یه‌کی زۆر له هاووڵاتیانی له هه‌ژاریدا ده‌ژین، ڕێژه‌ی بێ‌کاری زۆر به‌رزه و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و په‌روه‌رده له ڕه‌وشێکی زۆر خراپدایه. ئه‌و چه‌ند جارێک داوای له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرده‌وه که سامانی وڵاته‌که ئازاد بکه‌ن تا بتوانن بۆ بوژانه‌وی وڵات به‌کاری بهێنن.
گوتی "پێویسته سامانه سڕ کراوه‌کانی وڵاته‌که‌مان به زووترین کات ئازاد بکرێت. با لێره‌وه ئه‌و داوایه‌تان لێ به‌که‌م ڕێگا بده‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به زووترین کات بڕیارێکی مێژووی ده‌رکات بۆ ئازاد کردنی ئه‌و سامانانه. ڕژێم له ناوچووه هه‌رچه‌نده هێشتا ئێمه ته‌واوی وڵاته‌که‌مان ئازاد نه‌کردووه".
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هه‌نگاوی ناوه به‌ره‌و ئازاد کردنی هه‌نێک له سه‌رمایه‌کان له‌وانه‌دا بانکه‌کانی لیبیا‌و کارگاکان. هه‌تا ئێستا نزیکه‌ی 16 ملیار دۆلاری سڕکراوی ئازاد کردووه، به‌ڵام هه‌مو سیزاکانی لا نه‌بردووه.
به‌ڕێز جبریل گوتیشی گه‌له‌که‌ی به ته‌واوه‌تی شێوازێکی جیاوازی ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ییان ده‌وێت له‌وه‌ی موعه‌مه‌ر قه‌زافی. ناوبراو گوتی قه‌زافی تیرۆر و ترسی بڵاو ده‌کرده‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی له زۆربه‌ی به‌شه‌کانی جیهاندا به‌کار ده‌هێنا. به‌ڕیز جبریل گوتی لیبیا هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی نوێ دروست بکات له سه‌ر بنه‌مایی ڕێزگرتن، به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مه‌لایه‌نه و ده‌ستتێوه‌رنه‌دان له کاروباری وڵاتانی دیکه‌دا.
ناوبراو گوتیشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که به مه‌به‌ستی پاراستنی مه‌ده‌نیان له هێرشه‌کانی موعه‌مه‌ر قه‌زافی، هاته ناوه‌وه ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی ده‌بێت له گواستنه‌وه‌ی وڵاته‌که به‌ره‌و دیموکراسی. "به بڕوای ئێمه ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی که له‌و کاته‌دا هاوڕێیه‌کی دڵسۆز بوون، ئێستاش ده‌توانن ببن به هاوبه‌شێکی باوه‌ڕپێکراو له بونیاد نانه‌وه‌ی وڵاته‌که‌ماندا. ئه‌مه شه‌ڕه سه‌ره‌کییه‌که‌یه که داوای یارمه‌تی و هاوکاری ئێوه ده‌که‌ین له بواره‌کانی سیاسی،ئابوری، دارایی و ته‌کنیکیدا".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسڕ محه‌مه‌د کامیل عامریش وتاری پێشکه‌ش به ئه‌نجومه‌نی گشتی کرد و گوتی ئه‌و نوێنه‌رایه‌تی میسڕ ده‌کات له قۆناغێکی نوێی و ڕواڵه‌تێکی نوێ‌دا گوتی "من که ئه‌مڕۆ ئه‌م وتاره پێشکه‌ش به ئێوه ده‌که‌م له کاتێکدایه که میسڕ به‌ره‌و پێش هه‌نگاو ده‌نێت تا قۆناغی گواستنه‌وه کۆتایی پێ بهێنێت که گۆڕانکارییه‌کی سه‌رتاسه‌ر بوو".
ئه‌و ستایشی گه‌لی میسڕی کرد که داواکانی خۆیانیان بۆ ڕیفۆرمی دیموکراتی، مافه‌کانی مرۆڤ و ڕیفۆرمی بنچینه‌یی هێنایه دی. هه‌روه‌ها په‌سنی له‌شکری میسڕیشی دا که پشتیوانیان له گه‌لی وڵاته‌که کرد و گوتی ئه‌و پشتیوانییه‌ش له مێژوو دا تۆمار کراوه.
به‌ڵام به‌ڕێز عامر له گۆڕانکاری وڵاته‌که‌ی زیاتر باسی له گۆڕانکارییه‌کانی ته‌واوی هه‌رێمه‌که کرد. ناوبراو ڕه‌خنه‌ی له داواکارییه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی ڕێکخراوی چوار لایه‌نی ڕۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کرد له‌مه‌ڕ کێشه‌کانی ئیسرائیل و فه‌له‌ستینییه‌کان و گوتی نه‌یان توانییه‌وه دیدو بۆچوونه‌کانیان هاوسه‌نگ بکه‌ن و کێشه‌ی نیشته‌جێگاکانی ئیسرائیل چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له لیبیا‌و تونس کرد بۆ شؤڕشه‌که‌یان به‌ڵام نیگه‌رانیشی له‌مه‌ڕ سه‌رکوتکردنه‌کانی یه‌مه‌ن و سوریا ده‌ربڕی.
ده‌توانی له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگییه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی ڕاپۆرته‌که بیت که ماوه‌که‌ی 4:36 خوله‌که