یه‌ک شه‌ممه، شه‌ڕکه‌رانی ئه‌نجومه‌نی کاتی نیشتمانی لیبیا ڕوبه‌ڕوی به‌رگریه‌کی توندی هێزه‌کانی سه‌ر به موعه‌ممه‌ر قه‌زافی بوونه‌وه له‌و 2 شاره‌ی له ده‌ست هێزه‌کانی موعه‌ممه‌ر قه‌زافیدا ماونه‌ته‌وه، له کاتێک ڕێبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی کاتی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی نوێـیان وه‌پاش دا.
ئه‌نجومه‌نی کاتی نیشتمانی لیبیا وای دانابوو یه‌کشه‌ممه له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا کابینه‌ی نوێ ڕابگه‌ینیت، به‌ڵام نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌ن مه‌حمود جبریل به ڕۆژنامه‌وانانی گوت به هۆی به‌رده‌وام بوونی گفتوگۆکان ئه‌م ڕاگه‌یاندنه بۆ ماوه‌یه‌کی 'نادیار' وه‌پاش دراوه.
هه‌روه‌ها، هێزه‌کانی سه‌ر به قه‌زافی له شارۆچکه‌ی به‌نی وه‌لید به هاوه‌ن و سێره‌گر شه‌ڕی شه‌ڕکه‌رانی ئه‌نجومه‌نی کاتی نیشتمانی لیبیایان کردبوو.