هێزه‌کانی سه‌ربه ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کاتی لیبیا دوا هێرشی خۆیان ده‌که‌نه سه‌ر بانی وه‌لید که دوا شوێنه هێزه‌کانی سه‌ر به ڕێبه‌ری پێشوو موعه‌مه‌ر قه‌زافی تیایدا به‌هێزن. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئیلیزبیت ئارۆت ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه
هێزه‌کانی دژه قه‌زافی هێرش ده‌که‌نه سه‌ر بانی وه‌لید که وا دیاره ڕژدترین هه‌وڵیان بێت بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر شارۆچکه‌که‌دا. سه‌رکرده‌یه‌کی هێزه‌کانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کاتی لیبیا ڕایگه‌یاند هێزه‌کان شۆڕشه‌که‌یان بردووه‌ته ناوچه‌ی قه‌زافی، و له پاش نیوه‌ڕۆوه ئه‌وان ماڵ به‌ماڵ ده‌گه‌ڕێن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و سیره‌گرانه‌ی که بۆ قه‌زافی شه‌ڕ ده‌که‌ن.
به‌ڵام له کاتێکدا فڕۆکه‌کانی ناتۆ به سه‌ر ناوچه‌که‌وه‌بوون ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌و شه‌ڕێکی سه‌خت له خاڵی پشکنینی که سێ کیلۆمه‌تر له باکوری شارۆچکه‌که‌وه دووره ده‌بیسترا، به‌وه‌ش ده‌رده‌که‌وت که ڕه‌وشه‌که زۆر له ئۆپه‌راسیۆنێکی ئاسایی زیاتره. سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی شه‌ڕه‌که هێزه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کاتی دڵنیان له‌وه‌ی که به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن ده‌ڕۆن.
جه‌نگاوه‌رێک که له شه‌ڕه‌که گه‌ڕایه‌وه ده‌ڵێت پشت به خوا شته‌کان باش ده‌ڕۆن.
کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی تا ڕۆژی شه‌ممه مه‌وڵه‌تیان به سێ شارۆچکه‌ی که به‌ده‌ست لایه‌نی موعه‌مه‌ر قه‌زافییه‌وه‌یه داوه که بیده‌ن به ده‌سته‌وه. شه‌ڕکه‌رانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کاتی له شه‌وی هه‌ینی ده‌ستیان به هێرشه‌کانیان کرد پاش ئه‌وه‌ی بنکه‌کانیان بۆردومان کران.
شایانی باسه تا ئێشتا ڕوون نییه که به‌ڕیز قه‌زافی یان کاربه‌ده‌ستێکی دیکه‌ی باڵای ڕژێمی پێشوو له بانی وه‌لید دا مابن یان نا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگییه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی ڕاپۆرته‌که بن ماوه‌که‌ی 1:34 خوله‌که