هاوکاتی خۆ ئاماده‌کردنی براک ئۆباما ، سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا تا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وتارێک پێشکه‌ش به گه‌لی ئه‌مریکا بکات له‌سه‌ر ڕه‌وشی لیبیا ، ڕێبه‌رانی ناتۆ به‌رده‌وامن له هه‌وڵه دیپلۆماتیه‌کان و له‌شکریه‌کان بۆ وه‌رگرتنی کۆنترۆڵی کاری نێونه‌ته‌وه‌یی له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.
ڕێبه‌رانی ناتۆ ده‌ڵێن سه‌رهه‌ڵداوه چه‌کداره‌کانی لیبیا بژاره نه‌بووه هه‌رچه‌نده به‌هۆی هێرشه ئاسمانیه‌کانی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانانه‌وه ده‌رفه‌ت ڕه‌خسا بۆ سه‌رهه‌ڵداوان تا له‌مڕۆش دووشه‌ممه‌دا له پێشڕه‌ویدا بن به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێر کۆنترۆڵی حکومه‌تدان.
سه‌رکرده‌کانی ناتۆ ده‌ڵێن له‌م قه‌یرانه‌ی لیبیادا بێلایه‌نن ئامانجیش له ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکریه‌کان ته‌نها پاراستنی خه‌ڵکی سیڤیله به‌و شێوه‌یه‌ی له بڕیاره‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا هاتووه بۆ ڕێگه‌دان به هێرشه ئاسمانیه‌کان.
ناتۆ ده‌ڵێت له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکدا سه‌رکردایه‌تی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
وتاره‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما هاوکاته له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی هه‌ندێک له ئه‌ندامانی کۆنگرێس که ده‌ڵێن بڕیاره‌کانی ئه‌مریکا و ئامانجه‌کانیشی هێشتا نادیارن.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما داکۆکی له بڕیاری خۆی ده‌کات بۆ به‌کارهێنانی هێزی له‌شکری له لیبیا و هه‌روه‌هاش یارمه‌تیدان بۆ سه‌پاندنی ئه‌و هه‌رێمی دژه فڕینه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بڕیاری داوه له‌سه‌ری.
ڕۆبه‌رت گه‌یتس ، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گوتویه‌تی لیبیا وه‌ک وڵاتێک گرنگی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکا نییه ، به‌ڵام به‌شێکه له‌و ناوچه‌یه‌ی گرنگه بۆ ئه‌مریکا.
هێله‌ری کلنتن ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکاش ده‌ڵێت ئه‌م وڵاته‌ی باکوری ئافریکا گرنگی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و ئیتالیا و هاوپه‌یمانه‌کانی تری ناتۆ هه‌یه و به هه‌مان شێوه‌ش بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی دۆستی ئه‌مریکا.
سێرگی لاڤرۆڤ ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتویه‌تی هێرشی هاوپه‌یمانان بۆسه‌ر هێزه سه‌ربازیه‌کانی لایه‌نگری موعه‌مه‌ر قه‌زافی ڕێبه‌ری لیبیا ، بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نییه که ده‌سه‌ڵاتی داوه بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی خه‌ڵکی سیڤیل له لیبیادا.
لاڤرۆڤ وا باسی له بڕیاره نێونه‌ته‌وه‌یه‌کانی له‌سه‌ر لیبیا دراون کردووه که ده‌ستێوه‌ردانێکه بۆ شه‌ڕی ناوخۆی وڵاته‌که.
به‌ر له کۆبوونه‌وه لوتکه‌ییه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه که سه‌باره‌ت به لیبیا ده‌بێت، له له‌نده‌ن نیکۆلاس سارکۆزی سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا و ده‌یڤد کامیرۆن سه‌ره‌ک وه‌زیری به‌ریتانیا داوایان له لیبیاییه‌کان کردووه تا پرۆسه‌یه‌کی گواستنه‌وه‌ی نیشتیمانی ئاماده بکه‌ن
هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ، ئاژانسی ده‌نگ و باسی قه‌ته‌ر له زاری کاربه‌ده‌ستێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه گوتویه‌تی قه‌ته‌ر دانی به ئه‌نجومه‌نی سه‌هه‌ڵداوانی لیبیادا ناوه وه‌ک تاکه نوێنه‌ری ڕه‌وای گه‌لی لیبیا.
قه‌ته‌ر یه‌که‌م وڵاتی عه‌ره‌به به فه‌رمی دان بنێت به ئۆپزسیۆنی لیبیادا و هه‌روه‌هاش یه‌که‌م وڵاتی عه‌ره‌بیه به‌شدار بێت له ئه‌رکی سه‌پاندنی هه‌رێمی دژه فڕین له لیبیادا.