Accessibility links

سه‌رۆک ئۆباما: که‌سانی ده‌وروبه‌ری قه‌زافی تێده‌گه‌ن که‌ په‌تی گه‌رویان هه‌روا دێت و ته‌نگتر ده‌بێت

  • VOA News

سه‌رۆک ئۆباما: که‌سانی ده‌وروبه‌ری قه‌زافی تێده‌گه‌ن که‌ په‌تی گه‌رویان هه‌روا دێت و ته‌نگتر ده‌بێت

سه‌رۆک ئۆباما: که‌سانی ده‌وروبه‌ری قه‌زافی تێده‌گه‌ن که‌ په‌تی گه‌رویان هه‌روا دێت و ته‌نگتر ده‌بێت

سێشه‌ممه‌ له‌ دیمانه‌یه‌کی ته‌له‌فێزیۆنیدا، سه‌رۆک ئۆباما گوتی ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ به‌ڕێز قه‌زافی و ڕاوێژکارانی ده‌زانن وا خه‌ریکه‌ کاتیان له‌ ده‌ست ده‌چێت.

" که‌سانی ده‌وروبه‌ری قه‌زافی تێده‌گه‌ن که‌ په‌تی گه‌رویان هه‌روا دێت و ته‌نگتر ده‌بێت، وه‌ بۆی هه‌یه‌ ڕۆژه‌کانیان نزیک به‌ ته‌واوبوون بێت. وه‌ ده‌بێت بیر له‌وه‌ بکه‌نه‌وه‌ بزانن هه‌نگاوی داهاتویان چی ‌ده‌بێت. به‌ڵام هه‌روه‌ک من له‌ هه‌مویدا زۆر ڕوون و ئاشکرا بوومه‌، هێندێک شتی تایبه‌تی هه‌ن که‌ ئه‌وان ده‌توانن بـیکه‌ن که‌ ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌ک ده‌بێت که‌ ئه‌و ئاماده‌یه‌ بڕوات. تا ئه‌وه‌ش ڕوو ده‌دات، ئێمه‌ به‌ردوام ده‌بین له‌سه‌ر گوشارمان."

هه‌فته‌یه‌ک زیاتره‌، هێزه‌ نێو نه‌ته‌وییه‌کان هێرشی ئاسمانیان کردۆته‌ سه‌ر هێزه‌کانی قه‌زافی به‌ ئامانجی داسه‌پاندنی هه‌رێمی نه‌فڕینی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووکان.

چوارشه‌ممه‌، سه‌ره‌ک وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌یڤد کامیرۆن په‌رله‌مانی ئاگادار کرده‌وه‌ له‌ دوا پێشوه‌چوونه‌کان له‌مه‌ڕ هه‌وڵه‌کانی هاوپه‌یمانان.

" ئه‌وی من ده‌توانم پـێتانی ڕابگه‌یه‌نم ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئاشکرایه‌، بارێک دروست بووه‌ که‌ هه‌رده‌م له‌ ئاڵوگۆڕدایه‌، به‌ڵام که‌س گومانی له‌وه‌دا نیـیه‌ که‌ ئاگه‌ربه‌سته‌که‌ هێشتاش شکێندراوه‌ و بۆ ئێمه‌ به‌ ته‌واوه‌تی کارێکی دروسته‌ له‌سه‌ر گوشارمان به‌رده‌وام بین به‌ پێی بڕیاری 1973ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان. من ده‌توانم بۆ ئه‌نجومه‌ن پشتڕاستی بکه‌مه‌وه که‌ دوێنێ هاوپه‌یمانان ده‌ستیان له‌ کرداران دا له‌ دژی هێزه‌کانی ڕژێم که‌ هه‌راسانی گشتی مه‌ده‌نیان کردوون که‌ هه‌وڵیان دابوو بێنه‌ ناو میسڕاته‌. هه‌روه‌ها دوێنێ و به‌ شه‌ویش فڕۆکه‌ی ئار ئێ ئه‌ف ، فرۆکه‌کان تۆپخانه‌ و زرێپۆشی شه‌ڕکه‌ر له‌ نزیک سرته‌یان له‌ ناوبرد."

سێشه‌ممه‌ له‌ کۆبوو‌نه‌وه‌یه‌کی له‌نده‌ن، پتر له‌ 40 وڵاتان و ڕێکخراوی نێونه‌ته‌ویی قایل بوون که‌ به‌ڕێز قه‌زافی ده‌بێت ده‌ست له‌ کاربکێشێته‌وه، له‌ کاتێک گفتوگۆکان چڕترکران له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن بۆ تاووتوێکردنی گواستنه‌وه‌ی سیاسی له‌م وڵاته‌ی باکوری ئه‌فریقادا.‌

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG