Accessibility links

هێزەکانی لیبیا 2 بەندەری گرنگی وڵاتەکەیان لە ژێر دەستی گروپێکی توندڕەو ڕزگاردەکەن


هێزەکانی سەر بە پەرلەمانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا بە فەرماندەیەتی جەنەڕاڵ خەلیفە حەفتەر هەردوو بەندەری ڕەئس لانوف و ئەلسدرەی سەر دەریای ناوەڕاستیان لە گروپێکی ئیسلامی توندڕەو ڕزگارکرد.

خەلیفە ئەلعبێدی بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەرماندەیەتی گشتی هێزەکان گوتی جەنەڕاڵ حەفتەر بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە فەرمانی هێرشەکەی کرد و هێزەکانیش لە ئاسمان و زەوی و دەریاوە هێرشیان کردە سەر چەکدارەکان لەو دوو شوێنەی گرنگەی سەر دەریای ناوەڕاست.

گروپی ناسراو بە "سرايا الدفاع عن بنغازي"، لە 3 ی مانگی سێیەوە کۆنترۆڵی ڕەئس لانوفی کرد کە شوێنێکی گرنگی نەوتی وڵاتەکەی لێـیە لەگەڵ بەندەر و فڕۆکەخانەیەک. هەروەها دەستیشیانگرت بەسەر بەندەری ئەلسدرە کە نزیکەی 25 کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای ڕەئس لانوفەوە دورە.

لە لایەکی دیکە ئەحمەد ئەلمسماری گوتەبێژی لەشکر بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرزی گوت چەکدارانی گروپەکە بەرەو شارۆچکەی بن جواد هەڵدێن کە نزیکەی 30 کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای ئەلسدرەوە دورە.

XS
SM
MD
LG