شه‌ڕ و پـێـکدادانی نوێ هه‌ڵگیرسـاوه له نێوان لایه‌نگرانی ڕێبه‌ری لیبی موعه‌مه‌ر ئه‌لقه‌زافی و هێزه‌کانی دژه حکومه‌ت ئه‌وانه‌ی گوشـار ده‌خه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌تبه‌رداری ده‌سه‌ڵات ببێت.
شه‌ڕه‌که ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له شـاری مصراته ڕوویدا که نزیکه‌ی 200 کیلۆمه‌تر له ڕۆژهه‌ڵاتی ته‌رابلسی پایته‌خته‌وه دوره. ڕۆژی چوارشه‌ممه هێزه‌کانی دژه حکومه‌ت گوتیان ئه‌وان ده‌سـتیان به‌سه‌ر مصراته‌دا گرتووه که سێـیه‌م گه‌وره‌ترین شـاری لیبیایه.
هه‌روه‌ها شه‌ڕ و پـێـکدادانیش ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له شـاری زاویه‌ی ڕۆژئاوای پایته‌خت هه‌ڵگیرسـا.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه ڕوون نیـیه ئایا له‌و دوو شه‌ڕ و پـێـکدانه‌دا زیانی گیانی هه‌بووه یان نا.
ئه‌م شه‌ڕ و پـێـکدادانانه له‌و ده‌مه‌دا دێن که هێزه‌کانی دژه حکومه‌ت به توندی کۆنتڕۆڵی شـاره سه‌ره‌کیـیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها به‌ڵێنیان داوه ته‌رابلسیش ڕزگار بکه‌ن.
ڕێـکخه‌رانی خۆپـیشـاندانه‌کان له پایته‌خت داوا ده‌که‌ن پـێـنجشه‌ممه و هه‌ینی خۆپـیشـاندانی نوێ سـازبکرێن که ئه‌مه‌ش مه‌ترسی لێـده‌کرێت ڕووبه‌ڕووی خوێناوی نوێی لێبکه‌وێته‌وه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له ئێسـتادا ته‌رابلسی پایته‌خت شوێنی به‌هێزی موعه‌مه‌ر قه‌زافیـیه.
به‌پـێی ڕاپـۆرته هه‌واڵیـیه‌کان هێزه چه‌کداره میلـلیه‌کانی سه‌ر به قه‌زافی و لایه‌نگرانی له هێزێـکی به‌کرێـگیراوی تێـکه‌ڵ له لیبیایی و فه‌ریکایی به شه‌قامه‌کانی ته‌رابلسدا دێن و ده‌چن و سه‌نگه‌ر له ده‌وروبه‌ری شـاره‌که لێـده‌ده‌ن. ده‌شڵێن ئه‌ندامه‌کانی هێزی ئاسایش به دوای ئه‌و که‌سـانه‌دا ده‌گه‌ڕێن که به خائینیان داناون.
هاوکات خۆپـیشـانده‌ران و یه‌که هه‌ڵـگه‌ڕاوه‌کان له له‌شـکر به‌رده‌وامن له پته‌وکردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به سه‌ر نزیکه‌ی تێـکڕای سنووری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که که نیوه‌ی سـنوورێـکی 1600 کیلۆمه‌تره به درێژایی که‌نار و هه‌روه‌ها خاڵی پشـکنین له‌سه‌ر شه‌قامه سه‌ره‌کیـیه‌کان داده‌نێن.