ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌مه‌ر قه‌زافی خه‌ریکه پیشتیوانی که سایه‌تیه باڵاکانی وڵاته‌که‌ی له‌ده‌ست ده‌دات له‌و ده‌مه‌ی به‌رپرسانی لیبی له وڵاته‌که و له ده‌ره‌وه‌دا ده‌ست له‌کار ده‌کشێنه‌وه و یاخود به‌ره‌نگاری بوونه‌ته‌وه له به‌رامبه‌ر هێرشه کوشنده‌کانی سه‌ر خۆپیشانده‌ران له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که که داوای له کارخستنی ده‌که‌ن.
قه‌زافی له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا به‌یاننامه‌یه‌کی کورتی له ڕێی ته‌له‌فزیون ڕاگه‌یاند تێدا گوتی که له پایته‌ختی لیبیایه و نه‌ك له فه‌نزویلا له‌و ده‌مه‌ی ده‌رکه‌وت له‌سه‌ر کورسییه‌کی پێشه‌وه‌ی ماشینێك و چه‌تری هه‌ڵگرتبوو.
ئه‌وه‌ش یه‌که‌مین ده‌رکه‌وتنێتی له‌وه‌تای خۆپیشاندانه‌کان له ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوودا له خۆڕهه‌ڵاتی لیبیا ده‌ستیپێکرد و له دواییدا به‌ره‌و ته‌رابلس ته‌شه‌نه‌ی کرد. خۆپیشاندانه‌کان به‌ره‌نگارییه‌کی گه‌وره‌یه به‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتدارێتی 42 ساڵ خایه‌نی قه‌زافی.
دیبلوماته لیبیه‌کان له ژماره‌یه‌ك وڵاتان ڕایانگه‌یاند که په‌یوه‌ندیه‌کانیان له‌گه‌ڵ قه‌زافی ئاڵۆز بووه وه‌ك کاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ هێڕش کردنه سه‌ر خۆپیشانده‌رانی دژ به حکومه‌ت له لایه‌ن هێزه‌کانییه‌وه.
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له ولایه‌ته یه‌کگرتووکانی ئه‌مه‌ریکا عه‌لی ئۆجه‌لی به ئه‌سوشیه‌یتد پریسی ڕاگه‌یاند له‌و باوه‌ڕه‌دا‌یه که قه‌زافی ده‌ست له ده‌سه‌ڵات هه‌ڵبگرێت.
باڵیوزه‌کانی لیبیا له مالیزیا و ئوسترالیا ده‌ڵێن چی دی نۆێنه‌رایه‌تی ناکه‌ن.