ڕێـکخراوێـکی نێونه‌ته‌وه‌یی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت هێزه‌کانی ئاسایشی لیبیا له میانه‌ی خۆپـیشـاندانه‌کانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی دژه حکومه‌ت 24 خۆپـیشـانده‌ریان کوشتووه.
ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ HRW ده‌ڵێت گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایشی لیبی ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌ران کردووه و لێـیان کوشـتوون وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ بڵاوه‌پـێـکردنیان.
ڕێـکخراوه‌که که باره‌گاکه‌ی له نیویۆرکه داوای له لیبیا کرد کۆتایی به به‌کارهێنانی هێزی کوشـنده بهێنێت و ته‌نها له حاڵه‌تی زۆر پـێویستدا بۆ پاراسـتنی ژیان په‌نای بۆ بـبرێت. هه‌روه‌ها داوای له حکومه‌تی لیبی کردووه لێـکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ته‌قه‌کردنانه بکات که له نێو هه‌ندێـک له شـاره‌کانی وڵاته‌که‌دا کراون و کوژراو و برینداریان لێـکه‌وتوونه‌ته‌وه.
پـێـکدادانه‌کان ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕوویان دا له پاش ئه‌وه‌ی نه‌یارانی موعه‌مه‌ر قه‌زافی داوای سـازدانی خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی‌یان له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که کرد، له شێوه‌ی ئه‌وانه‌ی له وڵاتانی دیکه‌ی عه‌ره‌بدا ئه‌نجام ده‌درێن و به ڕۆژی توڕه‌ی ناودێر ده‌که‌ن.