سه‌دان لیبی له بنغازی دووه‌م گه‌وره‌ترین شـاری لیبیا خۆپـیشـاندانیان له دژی حکومه‌ت سـازکرد و دروشمی دژی ڕێبه‌رانی وڵاته‌که‌یان گوته‌وه و له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی پـۆلیسدا به شه‌ڕ هاتن.
گه‌واهیده‌ران و میدیا تایبه‌ته‌کان ده‌ڵێن له دره‌نگانێـکی شه‌وی سێشه‌ممه‌وه هه‌تاکو زوویه‌کی چوارشه‌ممه خۆپـیشـانده‌ران له ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌یه‌کی ئاسایش له بنغازی گردبوونه‌وه، سه‌ره‌تا داوای ئازادکردنی پارێزه‌رێـکیان ده‌کرد که ناسراوه به‌وه‌ی به ئاشـکرایی ڕه‌خنه له حکومه‌ت ده‌گرێت.
میدیاکانی لیبیا ده‌ڵێن پارێزه‌ره‌که ئازادکرا، به‌ڵام ژماره‌ی خۆپـیشــانده‌ران زیادیکرد و ده‌سـتیان به گوتنه‌وه‌ی دروشـمی دژی حکومه‌ت کرد. ڕاپـۆرته هه‌واڵیـیه‌کان ده‌ڵێن هه‌ندێـک له خۆپـیشـانده‌ران به‌ردیان گرتۆته ئه‌و پـۆلیسـانه‌ی هه‌وڵی بڵاوه‌پـێـکردنیان دان. ڕۆژنامه‌یه‌کی لیبی گوتوویه‌تی 14 که‌س برینداربوون.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی لیبیا باسایان له خۆپـیشـاندانه‌که نه‌کرد، به‌ڵام گوتیان کۆمه‌ڵانی لایه‌نگرانی حکومه‌ت ڕێـپـێوانیان له بنغازی و ترابڵسی پایته‌خت و شـارانی دیکه ئه‌نجام داوه.
چالاکوانانی ئۆپـۆزسیۆنی لیبیا ماڵپه‌ڕه‌کانی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌کارده‌هێنن بۆ داوای سـازدانی خۆپـیشـاندانێـکی دژ حکومه‌ت له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌دا، له شێوه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌م هه‌فتانه‌ی دوایـیدا له میسر و تونس سـازکران بۆ لادانی ده‌سه‌ڵاتداره سه‌رکوتکه‌ره‌کانیان.
جێی ئاماژه پـێـکردنه معه‌مه‌ر قه‌زافی له سـاڵی 1969 وه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته، له‌و ده‌مه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی کوده‌تایه‌کی کرد له دژی حوکمی پاشـایه‌تی که ڕۆژئاوا پـشـتگیری ده‌کرد.