باراک ئۆبامای سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دووباره داوای ده‌سـتبه‌جێ ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆکی لیبی کردووه و ده‌ڵێت سه‌رۆکی لیبیا شه‌رعیه‌تی ڕابه‌رایه‌تی له‌ده‌سـتداوه و ده‌بێت واز له پـۆسته‌که‌ی بهێنێت.
سه‌رۆک ئۆباما دوێنێ له میانه‌ی کۆنفرانسێـکی هه‌واڵی له کۆشـکی سـپی به یاوه‌ری سه‌رۆکی مه‌کسیک ئه‌م لـێدوانه‌ی دا. هه‌روه‌ها به‌ڕێز ئۆباما مه‌سه‌له‌ی دانانی هه‌رێمێـکی دژه فڕینی له لیبیای به دور نه‌زانی، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی که ڕۆژێـک له‌وه‌وپـێش ڕۆبه‌رت گه‌یتسی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا به هێندی جه‌نگ ناودێری کرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌پاندنی دژه فڕین پـێویستی به بۆمبارانکردنی هێزی ئاسـمانی لیبی ده‌بێت.
هه‌ر دوێنێش وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئاماژه‌ی به‌و فلیمانه دا که له ته‌له‌فیزیۆن له ده‌ره‌وه‌ی لیبیا پـیشـان درابوون، ده‌ڵێت ئه‌مه به‌ڵـگه‌ی ئه‌وه‌یه حکومه‌ته‌که‌ی قه‌زافی فڕۆکه‌ی له دژی ئۆپـۆزسیۆنی وڵات به‌کارهێناوه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه باراک ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا گوتی من سه‌رگه‌رمی تاووتوێـکردنی هه‌موو بژاره‌کانم بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ڕه‌وشی لیبیا و جه‌ختی له‌وه کرد وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕۆڵی له هاوکریکردنی په‌نابه‌رانی لیبی ده‌بێت و هه‌روه‌ها ڕێـگرتن له ڕوودانی کاره‌ساتی مرۆیی.