ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت عه‌بدولباست ئه‌لمقره‌حی ئه‌فسه‌ری پـێشـووی ده‌زگای موخابه‌راتی لیبیای سه‌رده‌می قه‌زافی، ئه‌وه‌ی به خستنی فڕۆکه‌که‌ی هێڵی ئاسمانی پان ئه‌مه‌ریکان به‌سه‌ر گوندی لۆکه‌ربی سکوتلا‌ند له سـاڵی 1988 دا تاوانبارکرا، مردووه.
ئاژانسی ڕۆیته‌رز له زاری عه‌بدولحه‌کیم ئه‌لمقره‌حیـیه‌وه بڵاویکردووه‌ته‌وه که گوتوویه‌تی عه‌بدولباستی برای له دوای ململانێـیه‌کی دورودرێژدا له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه و له ته‌مه‌نی 60 سـاڵیدا گیانی له‌ده‌سـتداوه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه دادگایه‌کی سکوتلا‌ند له سـاڵی 2001 عه‌بدولباست ئه‌لمقره‌حی تاوانبارکرد به ته‌قاندنه‌وه‌ی فڕۆکه‌که‌ی هێڵی ئاسمانی پان ئه‌مه‌ریکان، ئه‌وه‌ی تیایدا 270 گیانیان له‌ده‌سـتدا.
دادگاکه زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ ئه‌لمقره‌حی بڕیـیه‌وه، به‌ڵام له سـاڵی 2009 ده‌سه‌ڵاتدارانی سکوتلا‌ند له‌به‌ر هۆی مرۆیی بڕیاری ئازادکردنیان دا، پاش ئه‌وه‌ی ده‌رکه‌وت تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پـرۆسـتات بووه و پـزیشکه‌کان گوتبوویان له 3 مانگ زیاتر ناژی.